فەرهاد پیرباڵ لە بابەت گیراوە رۆژهەڵاتیەكان هەڕەشە لە وەزیری ناوخۆ دەكات

رۆژی 2013|11|08 خۆپیشاندانێك لە بەردەم پاركی شانەدەر لە شاری هەولێر، بۆ مەحكوومكردنی ئێعدامكردنی لاوانی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوەچوو، كە دواتر‌و پاش كۆتایی خۆپیشاندانەكە بە هۆی هێرشی چەند كەسی خۆپیشاندەر بۆ سەر كونسولگەری ئێران لە هەولێر، هەشت چالاكی سیاسی كوردی رۆژهەڵات بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەسبەسەركران كە تا ئێستاش چارەنووسیان نادیار. هاوكات بە پێی نووسراوەیەك كە فەرهاد پیرباڵ نووسەرو مێژووناسی كورد لەسەر لاپەڕەی فەیسبووكەكەی دایناوە، هەڕەشەی ئەوەی لە كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان كردووە كە دەبێ لە ماوەی 23 كاتژمێر ئەو گیراوانە ئازاد بكات. ناوبراو هەڕەشەی ئەوەیكردووە ئەگەر بێتوو تا 23 كاتژمێری دیكە ئەو هەشت گیراوە سیاسیە كوردەی رۆژهەڵات ئازاد نەكرێت گەورەترین خۆپیشاندان لە هەولێر‌و سلێمانیی وەڕێدەخات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.