نوێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، رایده‌گه‌یه‌نێت؛ پارتی هۆكاری په‌كخستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه و جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه ئێستا ئه‌و كۆنگره‌یه ئیفلیج بوه و هیچ ئومێدێكی نه‌ته‌وه‌یی لێ چاوه‌ڕوان ناكرێت.
تۆفیق كه‌ریم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆنگره‌دا گرتوه و ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌و حیزبانه‌ش هۆكاری ئیفلیج كردنی كۆنگره‌كه‌ن.
له‌باره‌ی به‌شداری حیزبه‌كان له كۆنگره‌دا باس له‌وه ده‌كات كه حیزبی زۆر بچوك هه‌بو كورسی و نوێنه‌ریان پێدراوبو كه قه‌باره‌یان هێنده‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری كۆمه‌ڵ یان یه‌كگرتو نه‌بو، كه‌چی به هه‌مو ئیسلامییه‌كان ده‌یانوت یه‌ك نوێنه‌رتان ده‌بێت، واته هیچ پێوه‌رێكیان پێنه‌بو بۆ دابه‌شكردن و چۆنێتی به‌شداری حیزبه‌كان و ده‌ڵێت “مانای نیه زیاتر له (22%)ی خه‌ڵكی هه‌رێم ئیسلامییه كه‌چی یه‌ك كورسی بدرێتێ، له‌كاتێكدا حیزبی واهه‌بو به پۆینت قه‌باره‌ی له كوردستان هه‌یه كورسی نوێنه‌ری له لیژنه‌ی باڵا هه‌بو ته‌نا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پارتییه‌وه نزیك بو”.
له‌و دیداره‌یدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن) ئه‌وه‌شی وتوه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ست به‌وه‌كراوه كه كۆنگره‌كه هه‌ر به ئیفلیجی له‌دایكبو، به‌تایبه‌ت له‌نێوان پارتی و په‌كه‌كه‌دا، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ده‌كرا هه‌ركات ئه‌م دو لایه‌نه نێوانیان تێكبچێت كۆنگره‌كه نه‌كرێت و له‌بارببرێت، “ئه‌وه‌تا ئێستا ئه‌وه به‌ئاشكرا ده‌بینرێت”.
هه‌روه‌ك رونیكردوه‌ته‌وه كه سیاسه‌تی پارتی و په‌كه‌كه به‌ڕونی له‌سه‌ر ره‌وتی كۆنگره‌كه به‌ئاشكرایی ده‌بینراو ده‌ڵێت “ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م دو حزبه له‌سه‌ر كۆنگره‌كه هه‌بوه له‌كۆتایشدا ئه‌وه‌یه كه كۆنگره‌كه‌یان په‌كخستوه، به‌تایبه‌ت پارتی ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی دواخست و به‌داخه‌وه كه یه‌كێتیش نه‌یتوانی هیچ رۆڵێكی كاریگه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا ببینێ، به‌هۆی تێكچونی نێوانی پارتی و په‌یه‌ده‌شه‌وه رێگه‌گرتنی پارتی له‌هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ساڵح موسلیم هێنده‌ی تر ئاڵۆزی كه‌وته نێوان پارتی و په‌كه‌كه‌وه و كۆنگره‌كه دواخرا”.
تۆفیق كه‌ریم، ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات كه، ئه‌گه‌ر كۆنگره‌كه‌ش ببه‌سترێت چاوه‌ڕێی هیچ له‌و كۆنگره‌یه ناكات، به‌وپێیه‌ی حیزبێنراوه و ئه‌وه‌نده به‌رژه‌وه‌ندی حیزب له‌به‌رچاو ده‌گیرێت ئه‌وه‌نه نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌رژه‌وه‌ندی له‌و كۆنگره‌یه‌دا نییه.
وتیشی “هه‌ركات نێوانی پارتی و په‌كه‌كه یان پارتی و په‌یه‌ده یان پارتی و لایه‌نه‌كان باش بو، له‌زوترین كاتدا كۆنگره ده‌به‌سترێت، به‌پێچه‌وانه‌وه هیچ كاتێك بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نییه”.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …