چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بڕێكی زۆر یۆرانیۆم له‌ده‌ریاچه‌ی وان ده‌دۆزرێته‌وه‌

توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌ توركیا گه‌یشته‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی، برێكی زۆر له‌ مادده‌ی یۆرانیۆم له‌ ده‌ریاچه‌ی واندا هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانرێت له‌داهاتوودا سودێكی زۆر به‌ پیشه‌سازی توركیا بگه‌یه‌نێت.

د. محەمەد یەمەن، مامۆستای بەشی کیمیا لە کولێژی زانستی زانکۆی فورات لە شاری عەزیزی توركیا، به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند، “ماوه‌ی سێ ساڵه‌ دەستیانکردووه‌ بە توێژینه‌وه‌ی زانستی لەسه‌ر پێكهاته‌كانی دەریاچەی وان.”

وتیشی: “گەیشتووینەتە ئەو ئەنجامەی کە لە دەریاچەکەدا یۆرانیۆمێکی زۆر ھەیە كه‌ سوودێکی زۆری بۆ بواری پیشەسازیی ده‌بێت له‌ناوچه‌كه‌ دا.”

به‌وته‌ی مامۆستا محەمەد، “گەر بەباشی کەڵک لەو بڕە یۆرانیۆمە وەربگیرێت كه‌ لە ئاوی دەریاچەی واندا ھەیە، ئەوا تورکیا لە بواری پیشەسازییدا پێشدەکەوێت”.

یۆرانیۆم یه‌كێكه‌ له‌و پێكهاته‌ تیشكده‌ره‌وانه‌ی له‌بورای زۆرێك له‌به‌رهه‌مه‌ پیشه‌سازییه‌كانی وه‌ك وزه‌ی كاره‌با‌و ئه‌تۆم به‌كار ده‌هێنرێت‌و به‌ قورسترین كانزای سروشتی هه‌ژمار ده‌كرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.