له رۆژئاوای كوردستان خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كاتی راگه‌یه‌نرا كە بەپێی ئەو پرۆەیە رۆژئاوای كوردستان له سێ كانتۆن یان هه‌رێمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر پێكدێت.
بەپێی هەواڵێكی (ANF) له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاتیدا له رۆژئاوای كوردستان كه به به‌شداری پێكهاته‌كانی ( كورد، عه‌ره‌ب، چیچان و كریستیان) سازكرا، به‌ڕێوه‌به‌ری كاتی رۆژئاوای كوردستان راگه‌یه‌ندرا كه به‌پێی پرۆژه‌كه رۆژئاوای كوردستان له سێ كانتۆن، هه‌رێمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر پێكدێت و ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه ئاماده‌كاری یاسایی بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه رۆژی 9ی ئه‌م مانگه له‌هۆڵی ره‌وابی شاری قامیشلۆ ده‌ستیپێكردو دوای دوو رۆژ ئه‌مڕۆ جارێكی تر كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی سێ سه‌عاتی خایاند‌و به‌ئه‌نجام گه‌یشت.
له ئه‌نجامی گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆژه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمی كه په‌یه‌ده پێشنیاری كرد بوو، ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندنی گشتی رۆژئاوای كوردستان پێكهاتوو له 82 نوێنه‌ری كورد، عه‌ره‌ب، چیچان و كریستیان دامه‌زرا.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان و بڕیاره‌كانیانیش حه‌كه‌م خه‌لۆ ئه‌ندامی دیوانی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراو رایگه‌یاند: ئه‌وان كاریان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی په‌یه‌ده كردوه كه تێیدا رۆژئاوای كوردستان به سێ هه‌رێمی كانتۆن ــ هه‌رێمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر دیایكراوه‌و هه‌رێمه‌كانیش وه‌كو (عه‌فرین، كۆبانێ و جزیره) رێكخراوه.
خه‌لۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه هه‌ر یه‌كێك له‌و هه‌رێمه كانتۆنانه ئه‌نجومه‌نی خۆی دروست ده‌كات و له ئه‌نجومه‌نی گشتیدا نوێنه‌رایه‌تی ده‌بێت.
رونیشیكردوه‌ته‌وه كه له‌ژێر چه‌تری ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندنی گشتیدا كۆمیته‌ی به‌دواداچونی كارگێڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاتی له 61 كه‌سی كورد، عه‌ره‌ب، چیچان و كریستیان پێكهێنراوه .
به‌وته‌ی خه‌لۆ كۆمیته‌ی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندن له 13 كه‌س پێكهاتوه‌و له‌وانه‌ش دوو نوێنه‌ری شاری عه‌فرین، دوو نوێنه‌ری شاری كۆبانی و نۆ نوێنه‌ری هه‌رێمی جزیره‌ن.