سێ بەندكراوی كورد بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ گروپە سەلەفییەكان هەر كامەیان بە 2 ساڵ زیندان مەحكوم كران.
بەپێی هەواڵێكی (هرانا) حسەین قادریو ئازاد سەقز، خەڵكی جوانرۆو یوسف مورادی خەڵكی سەرپێڵ زەهاو هاوینی ساڵی 1391 دەستگیرو پاش 6 مانگ بۆ زیندانی رەجایی شاری كەرەج گوازرانەوە.
ئەم سێ بەندكراوە پاش 16 مانگ نادیاربوونی چارەنوسیان رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەلایەن دادگای كۆماری ئیسلامییەوە بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ گروپە سەلەفییەكان هەركامەیان بە 2 ساڵ زیندان مەحكوم كران.
