پاش چەندین رۆژ لە دەستگیركردنی 8 هەڵسوڕاوی سیاسیو مەدەنی كورد لەهەولێر، لەئێستادا ئەو كەسانە لەبارودۆخێكی نالەباردا بەسەردەبەنو داوای بەهانا چوونیان دەكەن.
سەرچاوەیەك لە گرتووخانەی مەحتەی هەولێر بە زاگرۆس پۆستی راگەیاند “ئەو 8 چالاكوانەی رۆژی هەینی رابردوو بەتۆمەتی بەشداریكردن لە بەردبارانكردنی كۆنسوگەری ئێران لە هەولێر دەستگیركران، لەبارودۆخێكی نالەباردا بەسەردەبەنو توشی سوكایەتیو بێحورمەتی دەبنەوە”.
سەرچاوەكە لەزاری بەندكراوانی كوردی رۆژهەڵات رایگەیاند كە ئەوان داوای بە هاناچوونی رێكخراوەكانی مافی مرۆڤو سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەن تا لەگرتوخانە ئازاد بكرێن.
رۆژی هەینی 17 خەزەڵوەر خۆپیشاندانێك بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە لەسێدارەدانی بەندكراوانی سیاسی كورد لە پاركی شانەدەری هەولێر رێكخرا، بەڵام پاش كۆتایی خۆپیشاندانەكە ژمارەیەك كەس بە بەرد هەڵیانكوتایە سەر كۆنسولگەری ئێران لەهەولێر. بەدوای ئەمەش 8 هەڵسوڕاوی سیاسیو مەدەنی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی ناوخۆی هەولێر دەستگیركرانو تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …