لەناوچەی هەورامان ژنێك بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە ئاگر لەجەستەی خۆی بەردەداتو بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ک پێش له ئاوایی ‘ناو’ ی هه‌ورامان ژنێک به ناوی (ف.ئ) به هۆی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو دوو ڕۆژ پێش ئێسته له نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له کرماشان به هۆی قورسیی برینهکانو قووڵبوونی ئازای جه‌سته‌یه‌وه گیانی له ده‌ستدا.
ئه‌وه هه‌شته‌م که‌سه له‌و ئاواییه که له ماوه‌ی ڕابردودا له ئاکامی خۆکوژی گیانی له‌ده‌ست دابێت. شایانی باسکردنه ئه‌و لاوه پێشتر پێشینه‌ی خۆکوژیی نه‌بووه‌و مناڵێکی ته‌مه‌ن ٤ ساڵیشی له دوای خۆی به‌جێهێشتووه.
ئه‌گه‌رچی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هۆکاری زۆربه‌ی خۆکوژی‌و به‌تایبه‌ت خۆسووتاندنهکانه له ‘ناو’و ئاواییه‌کانی تری ده‌ورووبه‌ری‌و له چه‌ند ساڵێ ڕابردوودا به شێوه‌ی به‌رچاو له ناو ژناندا په‌ره‌ی سه‌ندووه، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان هیچ پلان‌و پرۆژه‌یه‌کیان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی نه‌خستووه‌ته ڕوو، بۆیه خۆسووتاندن وه‌ک قه‌یرانێکی جدی هه‌ڕه‌شه له ژیانی لاوان ده‌کات.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …