لە كۆبوونەوەیەكی حیزبیدا مستەفا هیجری سكرتێری حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بڕیاری داوەتە سەرجەم ئۆرگانەكانی تەشكیلات كە چیدی بەدواداچوون بۆ ئەو ئەندامانە بكەن كە سەردانی ئێران دەكەن. مستەفا هیجری رایگەیاند، هەندێك لە ئەندامانو تەنانەت بنەماڵەی رێبەرایەتی حیزب بە پاسپۆرت سەردانی ئێران دەكەنو ئەمەش دوورە لە پرەنسیپی حیزبی. سكرتێری حدكا ئاماژەی بەوەدا ئێمە لە سەركردایەتی حیزبەوە پاش كۆبوونەوەیەك رامانگەیاندووە، هیچ ئەندامێكی حیزبی …
زۆرتر بخوێنەوە »کوردستان
پێش بە ئازادبوونی بەندكراوێكی سیاسی كورد دەگیردرێت
ناسح یوسفی بەندكراوی سیاسی كورد كە بە 8 ساڵ زیندان مەحكوومكراوەو تاوانەكەشی ئەندامبوون لە یەكێك لە حیزبە كوردیەكانی نەیاری كۆماری ئیسلامی راگەیەندراوە، پاش دەرچوونی نامەی ئازادیەكەی رێگەی پێنەدرا لە زیندان بێتەدەرەوە. نامەی ئازادیی ناسح یوسفی یەكەمی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سەڵماس دەرچووە، بەڵام بەرپرسانی زیندانی رەجایی شاری كەرەج بە هۆكارێكی نادیار پێشیان بە ئازادبوونی ناوبراو گرت. …
زۆرتر بخوێنەوە »دەفتەری تۆماركردنی تەورێز: مەترسی تیرۆریزمی كورد لە ئارادایە
كاون بەپایی بەرپرسی دەفتەری تۆماركردنی شاری تەورێز بە نووسینی نامەیەك هوشداری داوەتە سەرجەم نووسینگەكانی تایبەت بە كڕینو فرۆشتنی خانوو لە ئازەربایجانی رۆژئاوا كە مەترسی گەشەكردنی تیرۆریزمی كورد لە ئارادایە. لە نامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لەم دواییانەدا گروپە تیرۆریستە كوردیەكان چاویان بڕیوەتە ناوچە ئیستراتژیكەكانی رۆژئاوای ئێران و دەیانەوێت بە كڕینی خانوو زەوی لەم ناوچانە، دزە بكەنە ئەو شوێنانەو ببنە خاوەنی مڵكو ماڵ. …
زۆرتر بخوێنەوە »لاوێکی كورد بە دانانی بارمتە ئازادكرا
یەزدان حسەین پەناهی لاوی كوردی 23 ساڵ تەمەن كە ماوەی 50 رۆژ لەوەپێش لە لایەن هێزەئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە دەسبەسەركرابوو، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازادكرا. ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات شاری سنە راگیراوەو بە توندی لە ژێر لێپرسینەوەی بەردەوامی لێپرسەراندا بووە. یەزدان حسەین پەناهی رۆژی 8ی جۆزەردان پاش گواستنەوەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی …
زۆرتر بخوێنەوە »رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان: دەست لە تاڵانكردنی ئاسەوارە مێژووییەكان هەڵبگرن
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 30 جۆزەردان بە دەرکردنی راگەیاندنێک باسی لەوەکرد، هەندێک نامەو سكاڵایان بەدەست گەیشتووە كە بەو پێیە كۆمەڵێك كەسو گروپی پەیوەندیدار بۆ حكوومەتی كۆماری ئیسلامی بە شێوەیەكی بەردەوام لە ناوچەكانی كوردستان خەریكی بەتاڵانبردنی ئاسەوارە مێژوییەكانی ئەم ناوچەن. بە پێی ئەم هەواڵە، ئەو گروپانە بە كەڵك وەرگرتن لە كەرەسەو ئامێری تایبەت لە شوێنەكانی دەرەوەی شارەكان، لە ماوەی 3 …
زۆرتر بخوێنەوە »كوردو توركو ئەرمەنیەكانی شاری ورمێ خۆپیشاندانێك وەڕێدەخەن
ئەنستیتۆی كرمانج لە زانكۆكانی ورمێ بەدەركردنی راگەیانددنێك داوایان لە خەڵكی پارێزگاكەیان كردووە لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی جۆزەردان لە بەرانبەر پارێزگاریی ورمێ هەڵكەوتوو لە فلكەی ئەیالەت بەشداریی بكەن. ئەم خۆپیشاندانە كە تێیدا كوردو توركو ئەرمەنی بەشداریی دەكەن، داوا كراوە كە كاربەدەستانی دەوڵەت چیدی كۆتایی بە كەمترخەمی بەرانبەر وشك بوونی گۆلی ورمێ بهێننو چارەسەرێك بۆ ئەو گرفتە بدۆزنەوە. دەقی راگەیاندنەكە بەمشێوەیە: …
زۆرتر بخوێنەوە »پارێزگای كرماشان: كچە قوتابیەك بە دەستی باوكی كوژرا
عاتفە نەویدی كچە قوتابیەكی شاری كەنگاوەر سەر بە پارێزگای كرماشان لە لایەن باوكیەوە بە شێوەیەكی دڵتەزێن كوژرا. رۆژی شەممەی رابردوو 3ی جۆزەردان باوكی عاتیفە، ناوبراوی بە هۆی خۆشویستنی كوڕێك دایەبەر لێدانو لە ئەنجامدا سەری كچەكەی لە جەستە لێكردەوە. تەرمی عاتیفە نەویدی 18 ساڵ تەمەن كە لە پۆلی دووهەمی دەبیرستان خەریكی خوێندن بوو سەرلەئێوارەی رۆژی یەكشەممە 4ی جۆزەردان ئەسپەردەكرا. شایانی باسە، …
زۆرتر بخوێنەوە »ناڕەزایەتی شۆفێری بارهەڵگرەكان لە سنووری باشماخ
رۆژی رابردوو شۆفێری بارهەڵگرەكان لە خاڵی سنووری باشماخی نێوان باشورو رۆژهەڵاتی كوردستان لە ناڕەزایەتی بە نەبوونی ئیمكاناتو ئاسانكاریی لەو سنوورە دەستیاندایە ناڕەزایەتی دەربڕین. بە پێی ئەم هەواڵە، شۆفێڕی بارهەڵگرەكان رەخنەیان لەوەگرتووە كە رێژەی ئەو كەسانەی كاروباری هاتوچۆی نێوان سنورەكە رادەپەڕێنن زۆر كەمەو ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغیو هاوكات هۆكارێكە بۆ تەواوبوونی سووتەمەنی ماشینەكان. لە درێژەی ئەم ناڕەزایەتیە تا ئێستا بەرپرسانی …
زۆرتر بخوێنەوە »ئیسماعیل بێشكچی لە باشوری كوردستان دكتۆرای فەخری پێ بەخشرا
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری هەولێر پێتەختی هەرێمی باشوری كوردستان، لە زانكۆی سەلاحەدین بە بەشداری كۆمەڵێكی بەرچاو لە كەسایەتیو لایەنەكان دكتۆرای فەخری بەخشرایە ئیسماعیل بێشكچی گەورە بیرمەندی تورك. دكتۆر ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین لە هەولێر بە خوێندنەوەی وتارێك رێزی لە خەباتو تێكۆشانی ئیسماعیل بێشكچی گرت كە لە ماوەی زیاتر لە 50 ساڵی رابردوو بەردەوام پشتگیریی لە مافەكانی خەڵكی كورد …
زۆرتر بخوێنەوە »ئەگەری لەدەستدانی چاوی زەینەب جەلالیان
زەینەب جەلالیان بەندكراوی سیاسی كوردو هاوكات كۆنترین بەندكراوی سیاسی ژن لە ئێرانە كە ماوەیەكە لەگەڵ لەدەستدانی چاوی بەرەوڕوو بوەتەوەو هەركات ئەگەری لەدەستدانی لە ئارادایە. زەینەب جەلالیان لە ماوەی 7 ساڵی رابردوو بە شێوەیەكی بەردەوام لە ژێر ئەشكەنجە مەئمورانی وەزارەتی ئیتلاعاتدا بووەو بە جۆرێكە لە نێو چاویدا پەڵەگۆشتێك سەریهەڵداوەو پزیشكان دەڵێن ئەمە جۆرە نەخۆشیەكە بە ناوی ( ناخونك ) كە دوو …
زۆرتر بخوێنەوە »دوو چالاكی كورد پاش نووسینی نامە بۆ روحانی بانگهێشتی ئیتلاعات كران
دوو چالاكی سیاسیو مەدەنی كورد بە ناوەكانی رەزا شەریفی بۆكانیو سەحەر سەعادەتی پاش نووسینی نامەیەك بۆ روحانی، لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بانگهێشتو بۆ ماوەی چەند كاژێر خرانە ژێر لێپرسینەوە. ئەم دوو چالاكە كوردە لە نامەكەی خۆیاندا باسیان لە دۆخی محەمەد سدیق كەبوودوەند سەرۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان كردووەو ئاماژەیان بەوەداوە كە ناوبراو لە دۆخێكی نالەباردایەو پێویستە هەڵسووكەوتەكان بەرانبەر كەبوودوەند گۆڕانی …
زۆرتر بخوێنەوە »كۆنترین بەندكراوی سیاسی كورد لە دۆخێكی نالەباردایە
بەندكراوێكی سیاسی كورد بە ناوی عوسمان مستەفا پوور كە لە ئێستادا كۆنترین بەندكراوی كورد لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیە بە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشی دڵ لە زیندانی ورمێ لە دۆخێكی نالەباردایە. عوسمان مستەفا پوور ساڵی 1371 لە لایەن مەئمورانی ئەمنیەتی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەركراو بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردیەكانی دژبەری كۆماری ئیسلامیی، حوكمی 25 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا. ناوبراو …
زۆرتر بخوێنەوە »لاوێك لە شاری سنە دەسبەسەركرا
سەربەیانی رۆژی دووشەممە 5ی جۆزەردان لاوێكی كورد خەڵكی شاری سنە لە لایەن هێزەئەمنیەتیەكان لە شوێنی كارەكەی لەو شارە دەسبەسەركرا. پێدرام كە لە ئاژانسێكی تەكسی تەلەفوونی كار دەكات رۆژی رابردوو بەشێوەیەكی كتوپڕو لە ئەنجامی هێرشی مەئمورانی ئەمنیەتی كۆماری ئیسلامی دەسبەسەرو راپێچی شوێنێكی نادیاركراوە. بنەماڵەی ئەم لاوە سەرەڕای بەدواداچوونی شوێنی كوڕەكەیان تا ئێستا هیچ زانیاریەكیان لە بابەت شوێنی راگرتنو هۆكاری دەسبەسەركردنی پێدرام …
زۆرتر بخوێنەوە »مانگرتنی شۆفێر تەكسیەكان شاری قوروەشی گرتەوە
رۆژی یەكشەممە 4ی جۆزەردان شۆفێڕ تەكسیەكانی شاری قوروە دژ بە كەمترخەمی بەرپرسان لە بابەت بردنە سەرەوەی نرخی كرێ تەكسی مانگرتنێكیان وەڕێخست. بە پێی ئەم هەواڵە، شۆفێڕ تەكسیەكان لە شاری قوروە داوایان لە بەرپرسانی یەكیەتی تەكسیڕانی ئەو شارە كرد كە پێویستە هاوشان لەگەڵ بەرزبوونەوەی شتومەكی دیكە لە نێو بازاڕ، كرێی تەكسیش بەوشێوە بچێتە سەرەوە. شۆفێر تەكسیەكان بۆ ماوەی چەند كاژمێر خۆیان …
زۆرتر بخوێنەوە »دوای وشکبونی ورمێ، لهناوچوونی داربهڕووهکانی ئیلام ههڕهشه له ژینگهی کوردستان دهکات
به وتهی چالاکانی ژینگهپارێزو بهرپرسانی کۆماری ئیسلامیی له پارێزگای ورمێ شهپۆلێکی وشکبوونی بێوێنهی دارستانهکانی بناری زاگرۆس له پارێزگای ئیلامی گرتووهتهوهو پێدهچێت له ئاکامیدا کۆتایی ئهمساڵ بهشێکی بهرچاو له داربهڕووهکانی ئیلام لهناو بچێت.
زۆرتر بخوێنەوە »له مهریوان بۆ یهکهم جار فێستیڤاڵی وهرزشه ههواییهکان بهڕێوه ئهچێت
لهمڕۆ سێشهمه 6ی جۆزهردانهوه تا رۆژی ههینی 9ی جۆزهردان بۆ یهکهم جار له مهریوان فێستیڤاڵی وهرزشه ههواییهکان به بهشداریی هۆگرانی ئهو وهرزشه له شاره جیاجیاکانی ئێرانهوه بهڕێوه ئهچێت.
زۆرتر بخوێنەوە »