چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئەگەری لەدەستدانی چاوی زەینەب جەلالیان

زەینەب جەلالیان بەندكراوی سیاسی كورد‌و هاوكات كۆنترین بەندكراوی سیاسی ژن لە ئێرانە كە ماوەیەكە لەگەڵ لەدەستدانی چاوی بەرەوڕوو بوەتەوە‌و هەركات ئەگەری لەدەستدانی لە ئارادایە.

زەینەب جەلالیان لە ماوەی 7 ساڵی رابردوو بە شێوەیەكی بەردەوام لە ژێر ئەشكەنجە مەئمورانی وەزارەتی ئیتلاعاتدا بووە‌و بە جۆرێكە لە نێو چاویدا پەڵەگۆشتێك سەریهەڵداوە‌و پزیشكان دەڵێن ئەمە جۆرە نەخۆشیەكە بە ناوی ( ناخونك ) كە دوو رێگەی چارەسەری هەیە، یەكەم نەشتەرگەری كە دادستانی گشتی دژایەتی كردووە‌و دووهەم كەڵك وەرگرتن لە قەترەی ئیستریلی چاو كە ئەویش لە زینداندا بوونی نیە.

زەینەب جەلالیان كە ئێستا لە زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشانە چەندین جار خوازیاری گواستنەوەی بۆ زیندانی شوێنی نیشتەجێبوونی بووە كە لەگەڵ ئەم داواكاریە دژایەتی كراوە.

ناوبراو ساڵی 1386ی هەتاویی بە تاوانی پەیوەندی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە سیاسیە كوردیەكان لە لایەن مەئمورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی كرماشان دەسبەسەرو لە دادگای ئینقلاب سەرەتا بە ئێعدام‌و دواتر بە حوكمی زیندانی هەتاهەتایی مەحكوومكرا.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.