هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

کوردستان

باشووری کوردستان: سه‌رجه‌م ناوچه سنوورییه‌کانی ماده‌ی 140 له ژێر کۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌دایه

به‌رپرسه سه‌ربازییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له ماوه‌ی شه‌وی رابردوو تا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه رایان گه‌یاندووه هێزه‌کانی عێراق ناسراو به ‘سوپای ئیتیحادی’ له سه‌رجه‌م ناوچه کوردییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم پاشه‌کشێیان کردووه‌و هێزی پێشمه‌رگه جێی گرتوونه‌وه‌.

زۆرتر بخوێنەوە »

2 ساڵ زیندان بەسەر چالاكێكی خوێندكاری كورددا سەپا

دانا لەنجابادی خوێندكار‌و چالاكی مەدەنی كورد خەڵكی شاری مەریوان بە 2 ساڵ‌و 8 مانگ زیندان مەحكوومكرا. ناوبراو كە یەكێك لە چالاكانی بواری ژینگە‌و خوێندكاری زانكۆی پەیام نووری مەریوان لە رشتەی كیشاوەرزیدا بوو، بە تۆمەتێكی بێ بنەما لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری مەریوان ئەم حوكمە نامرۆڤانەی بەسەردا سەپا. دانا لەنجابادی ماوەی 10 رۆژ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە ژێر لێپرسینەوەی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئاماری خۆكوژی لە پارێزگای كوردستان بەرزترین پلەی هەیە

بە پێی ئامارێكی بڵاوكراوەی زانكۆی زانستی پزیشكی كوردستان، لە كۆی 1 ملیۆن‌و 500 هەزار كەس كە سەردانی ئۆرژانسی نەخۆشخانەكانی پارێزگای كوردستانیان كردووە، لانیكەم 2/9 لەسەدیان تایبەتە بە خۆكوژیی. ئەم ئامارە نیشانیدەدات كە ئەم رێژە لە خۆكوژیی كەسەكان لە پارێزگای كوردستان لە لە بەراورد لەگەڵ پێوەرەكانی سەرجەم وڵات 3 ئەوندە زیاترە. خۆكوژیی دیاردەیەكی كۆمەڵایەتیە‌و لە هەموو وڵاتان‌و كۆمەڵگاكان بە شێوەیەك خۆی …

زۆرتر بخوێنەوە »

هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌و ناوچه دابڕێنراوه‌کان جووڵێنرا: پێکدادان له‌گه‌ل داعش‌و هێزه‌کانی مالکی دروستبوو

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری جووڵه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی به‌ره‌و ناوچه‌ کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌رکردو به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کان له چه‌ند ناوچه پێکدادانی نێوان پێشمه‌رگه‌و داعش‌و هه‌روه‌ها هێزه‌کانی عێراق دروسبووه.

زۆرتر بخوێنەوە »

كوڕێك لە سەقز بەدەست باوكی كوژرا

شەوی دووشەممە 19ی جۆزەردان كابرایەك بە ناوی شێخ ئەنوەر هێرش دەكاتە سەر كوڕە گەنجەكەی بە ناوی یونس‌و دەیكوژێت. بە پێی وتەی شایەتحاڵەكان ئەو گەنجە ماوەیەكە تووشی ئالوودەبوون بە مادەی سڕكەری شیشە هاتووە‌و لەو ماوەشدا چەندین جار لە لایەن باوكیەوە هەڕەشەی لێكراوە ئەگەر وەلای نەنێت بەرەوڕووی دەبێتەوە. شایانی باسە، جۆری كوژرانی یونس بە دەستی باوكی لە رێگەی بەكارهێنانی چەك ( اسلحە …

زۆرتر بخوێنەوە »

چواره‌مین کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان که‌وته کۆتایی ئه‌م مانگه

چواره‌مین کۆنفرانسی ساڵانه‌ی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان که ئه‌مساڵ له لایه‌ن لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه ئاماده‌کاریی بۆ ئه‌کرێت، بڕیاره کۆتایی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ بچێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

کێشەی خانوو لە کرماشان ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە

كۆمەڵێك لە هاوڵاتیانی كرماشان كە ناویان بۆ وەرگرتنی خانوو تۆماركردبوو سەرلەبەیانی رۆژی رابردوو 19ی جۆزەردان بە كۆبوونەوە لە بەرانبەر دەفتەری تەعاونی ژمارە 2 دژی بەڵێنی درۆی بەرپرسان كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان وەڕێخست. بەشداربووانی ئەم كۆبوونەوە رایانگەیاند، بەرپرسان داوای بڕە پارەی زیاتر لە 7 ملیۆن تمەنیان لە ئێمە كردووە بۆ ئەوەی كلیلی ماڵەكانمان پێ بدەن كە ئەمەش لەگەڵ بەڵێنەكانی پێشوویان ناتەبایی هەیە. شیركەتی …

زۆرتر بخوێنەوە »

موعەلیمانی سەقز: موزەفەر رۆستەمی هۆکاری گرفتەکانی پەروەردەیە

كۆمەڵێك لە موعەلیمی قوتابخانەكانی شاری سەقز لە ناڕەزایەتی بە كردەوەكانی موزەفەر رۆستەمی بەرپرسی وەزارەتی پەروەردەی ئەو شارە ناڕەزایەتی دەردەبڕن. حامید یەزدانی كە یەكێك لە موعەلیمانی ناڕازیە ئاماژەی بەوەكردووە، كەش‌و هەوای نێو وەزارەتی پەروەردەی سەقز تەواو داخراوو هیچ وڵامدانەوەیەكی نیە‌و هیچ متمانیەك تێیدا بوونی نیە‌و هاوكات كەشێكی تەواو ئەمنیەتی بەسەر ئەو وەزارەتە كە بە هاوكاری موزەفەر رۆستەمی بەڕێوەدەچێت لە رابردوو زیاتر …

زۆرتر بخوێنەوە »

وەزیری دەرەوەی ئەمارات رێچكەی موعەلیمە مەریوانەكەی گرت

وەزیری كاروباری دەرەوەی ئەماراتی یەكگرتووی عەرەبی كە سەردانی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە شێرپەنجەی منداڵانی كردبوو، بە نیشانەی هاوپشتی لەگەڵ منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە قژی خۆی تاشی. شارەزایان‌و كارناسان لەسەر ئەو بڕوایەن كە ئەم هەوڵەی وەزیری كاروباری دەرەوەی ئەمارات، كاریگەریی محەمەد عەلی موحەمەدیان ئەو موعەلیمە مەریوانیە بوو كە بۆ هاوپشتیكردنی قوتابیەكەی ماهان، قژی خۆی تاشی. بۆیە رۆژی رابردوو شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال …

زۆرتر بخوێنەوە »

راوچیەكی دیكە لە مەهاباد دەستی لە پیشەكەی هەڵگرت

راوچیەكی دیكەی كورد لە شاری مەهاباد بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە پیشەكەی كردوو بڕیاریدا ببێتە هاوڕێیەكی نزیك‌و خۆشەویست سرووشت. محەمەد سوڵتان زادە خەڵكی ئاوایی سویناس سەر بە شاری مەهاباد، بە ئازادكردنی 6 كەو كە پێشتر راوی كردبوو كۆتایی بە راوچیەتی هێناو ئاگری لە چەكەكەی بەردا. لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ئەمە پێنجەمین راوچیە كە دەست لە پیشەكەی هەڵدەگرێت‌و كۆتایی بە راوكردنی پەلەوەرەكان دەهێنێت. …

زۆرتر بخوێنەوە »

مووچەی كرێكارانی شارەداری شنۆ وەدواكەوت

بۆ چەندەمین جاری یەك لەدوا یەك مووچەی مانگانەی كرێكارانی بەشی خزمەتگوزاری شارەداری كە خەریكی خاوێنكردنەوەی شارن وەدواكەوت‌و ئەمەش ناڕەزایەتی لێكەوتەوە. ئەو كرێكارانەی شارەداری كە بەردەوام خەریكی خاوێنكردنەوە‌و ئاوەدانی ناو شاری شنۆن، سەرەڕای دۆخی نالەباری ژیانیان، مووچەكانیان وەدواكەوتووە‌و ئەوانیش رایانگەیاندووە ئێمە هیچ یاریدەدرێكی دیكەمان بۆ بژیوی ژیانی بنەماڵە نیە‌و پێویستە بە خێرایی حەقدەستەكانمان پێبدرێت. بە وتەی كرێكاران، ئەوان مانگانە 700 هەزار …

زۆرتر بخوێنەوە »

داعش له کوردستانه؛ هێزی پێشمه‌رگه خرایه ئاماده‌باشیه‌وه

به گوێره‌ی دوایین هه‌واڵه‌کان له سه‌ر پێشڕه‌ویی چه‌کداره‌کانی داعش له موسڵ‌و چه‌ند ناوچه‌ی دابڕێنراوی تری باشووری کوردستان، تا سه‌رله‌به‌ریانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه 18جۆز‌ه‌ردان دوو گه‌ڕه‌کی گه‌وره‌ی ناوشاری موسڵ له کۆنترۆڵی داعش‌دایه‌و ئه‌رته‌شی عێراق به‌رده‌وامه له بۆردمان‌و شه‌ڕی کۆڵان به کۆڵان له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه.

زۆرتر بخوێنەوە »

فەرمانداری شنۆ هەڕەشە لە خێڵە كۆچەرەكانی ئەو ناوچە دەكات

ساڵانە لە كاتی جێبەجێ بوونی وەرزەكانی ساڵ، لە ناوچە جۆراوجۆرەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان خێڵە كۆچەرەكان شوێنی خۆیان دەگۆڕن‌و بەرەو ناوچەكانی دیكە بۆ حەوانە‌و ژیان دەڕۆن. بەڵام ئەمساڵ بە پێچەوانەی ساڵانی رابردوو لە كۆبوونەوەیەكدا كە لە شاری شنۆ بەڕێوەچوو هەندێك لە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی لەوانە عەباسی دادستانی گشتی‌و ئینقلابی ئەو شارە هەڕەشەیان لە خێڵە كۆچەرەكان كردووە كە بۆیان نیە لە ناوچە سنووریەكاندا …

زۆرتر بخوێنەوە »

پیاوێك لە شاری ورمێ ژن‌و منداڵەكەی خۆی كوشت

لە رووداوێكدا لە شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان هاوڵاتیەكی كورد ژنەكەی هاوژین‌و منداڵە یەكساڵەكەی خۆی كوشت‌و دواتر كۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێنا. بە پێی وتەی كارناسان بكوژەكە لە بواری دەروونیەوە تووشی گرفت‌و كێشە بووە‌و بۆ دەركەوتنی ئەم راستیەش دەوترێت بكوژ پێش روودانی ئەم كارەساتە بنەماڵەی خۆی لە كوشتنی ژن‌و منداڵەكەی ئاگادار كردوتەوە. تا ئێستا هۆكاری كوشتنەكە بە تەواوی روون نەبوەتەوە‌و …

زۆرتر بخوێنەوە »

كاسبكارێكی دیكەی كورد درایە بەر دەسڕێژی گوللە

كاسبارێكی كورد خەڵكی ناوچەی سنووری مەرگەوەڕ لە ناوچەی ورمێ پاش دەسڕێژی گوللەی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی بریندار كرا. ئەم رووداوە رۆژی پێنج شەممە 15ی جۆزەردان روویدا كە كۆڵبەڕێك بە ناوی سەهیاد میرخان پوور تێیدا بە توندی برینداركرا. ناوبراو پاش برینداربوونیش لە لایەن هێزەئەمنیەتیەكان رێگەی پێنەدرا بەڕێ بكرێتە نەخۆشخانە‌و پاش ناڕەزایەتی خەڵك‌و شایەتحاڵەكان ئەم كاسبكارە بریندارە رادەستی نەخۆشخانەی …

زۆرتر بخوێنەوە »