هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كاسبكارێكی دیكەی كورد درایە بەر دەسڕێژی گوللە

كاسبارێكی كورد خەڵكی ناوچەی سنووری مەرگەوەڕ لە ناوچەی ورمێ پاش دەسڕێژی گوللەی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی بریندار كرا.

ئەم رووداوە رۆژی پێنج شەممە 15ی جۆزەردان روویدا كە كۆڵبەڕێك بە ناوی سەهیاد میرخان پوور تێیدا بە توندی برینداركرا.

ناوبراو پاش برینداربوونیش لە لایەن هێزەئەمنیەتیەكان رێگەی پێنەدرا بەڕێ بكرێتە نەخۆشخانە‌و پاش ناڕەزایەتی خەڵك‌و شایەتحاڵەكان ئەم كاسبكارە بریندارە رادەستی نەخۆشخانەی شاری ورمێ كرا.

سەهیاد میرخان پوور خەڵكی ئاوایی براسب سەر بە ناوچەی سلوانای شاری ورمێیە كە لە رێگەی كۆڵبەریەوە ژیانی خۆی دابین دەكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.