سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

دوو حزبی باشووری کوردستان جیابوونه‌وه‌یان تێکه‌وت

به گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌کان دوێنێ سێشه‌مه جیابوونه‌وه که‌وته ناو کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان‌و حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان.
به پێی ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ی هه‌ر یه‌که له باڵی چاکسازیی سۆسیالیست‌و ژماره‌یه‌ک کادری کۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاویان کردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بێهیوا بوون به چاکسازیی له ناو حزبه‌کانیان، وازیان له‌و حزبانه‌ هێناوه‌و ئه‌ندامه‌تییان پێداونه‌ته‌وه.

سایتی خه‌ندان له زاری سۆران عیزەت ئەندامی ناوەندی بونیات و گەشەپێدان(سه‌ر به کۆمه‌ڵی ئیسلامی) بڵاوی کردووه‌ته‌وه: ” ژماره‌ی ئه‌و کادرانه‌ی وازیان له کۆمه‌ڵی ئیسلامی هێناوه 42 که‌سه‌و هەموویان لە پۆستی باڵای ئەو حزبەدان”.

له لایه‌کی تره‌وه، 7که‌س له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کورستان(حسک)یش که ماوه‌یه‌ک پێش به هۆی ناڕه‌زایه‌تییان به نه‌بونی شه‌فافیه‌تی زانیاری‌و ماڵی داوای روونکردنه‌وه‌یان له حزبه‌که‌یان‌و به‌تایبه‌ت محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سکرتێری ئه‌و حزبه کردبوو، ئه‌ندامه‌تیی سه‌رجه‌میان له سه‌رکردایه‌تیی حزبه‌که سڕکرابوو، بۆیه دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ سێشه‌مه له هۆڵی کۆبونه‌وه‌ی هۆتێل په‌رێژ له سلێمانی بڕیاری جیابوونه‌وه له حزبه‌که‌یان داو رایانگه‌یاند تا به‌ستنی کۆنگره‌یان به ناوی ‘حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان/ چاکسازی’یه‌وه کارده‌که‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌که‌ی ‘حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان/ چاکسازی’ به‌و شێوه‌یه:

‘ئه مرو به روارى 10-6-2014 بالى چاكسازى سوسياليست به ئاماده بوونى زياتر له 150 ئه ندام له كادره ديرين وبيشكه وتوه كانى حزب له كونفرانسيكدا خويان وه ك حزبيكى سه ربه خو راكه ياند به ناوى (حزبى سوسياليست ديموكراتى كوردستان/ چاكسازى) تا به ستنى كونكره و له و باره يه وه به ياننامه يه كيان راكه ياند ………
بە یاننامەی یەکلاکەرەوەی باڵی چاکسازی سۆسیالست
– جەماوەری بە شەرفی کوردستان
– سەرۆکایەتییەکانی ( ھەرێم – پەڕلەمان – ئەنجومەنی وەزیران)
– حزب و لایەنە سیاسییەکان ،
– رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی،
– سەرجە م میدیاو راگەیاندکاران،

وەک لای ھەمووتان ئاشکرایە حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لە ساڵانی رابووردوودا خاوەنی خەبات و سەروەرییەکی مەزن بووە ، لە ماوەی تێکۆشانی چەندین ساڵەی خۆیدا دەیان سەرکردەو سەدان کادری پێشکەوتوو ھەزاران پێشمەرگە بوونەتە قوربانی گەل و نشتیمان ، وە بە سەدانی تریش ھەر لەو پێناوەدا توشی زیندانی یان کەم ئەندام بوونە ، وە دەشبێت ئەوە بڵێین لە ھەر قۆناغێکی سیاسیدا حزبی سۆسیالست رۆڵ و پێگەی خۆی ھەبووە ، بەڵام بە داخەوە کە جێی نیگەرانییە لە ئەنجامی لادان لە بیروباوەڕو سیاسەت و ستراتییەتیژی خۆیداو خولانەوە لە دەوری یەک بازنەداو بە تایبەت بەرتەسکردنەوەی بیرو ڕای جیاوازو قبوڵ نەکردنی رەخنە ی بنیات نەرانە و نەبوونی ئازادی و لادان لە پرانسیپی حزبی و سەپاندنی بڕیاری تاک شەخێی و ھەڵکشانی ناعەدالەتی و ھەیمەنەی سکرتێری حزب و بە کار ھێنانی حزب بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان و کەسوکاریان و لە بەرچاو نەگرتنی بەرژەوەندی گشتی و یاریکردن بە ھەست و ئیرادەی ھەڤاڵان و حیساب نەکردن بۆ کەسوکاری شەھیدان و کەسە دڵسۆزەکان، ئەمانەو دەیان ھۆکاری تر حزبی خزاندە نێو بازنەیەکەوە کە ھیچی بۆ لۆژیکی سیاسی و حزبی نەھێشتەوە ، ھەروەھا ئەمە یەکەم جارنییە ، بەڵکو لە رابووردوودا زیاتر لە (٤٥) کەس لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و سەدان کادری پێشکەوتووی تێکۆشەربە ناچاری حزبیان بە جێھێشتووە کە لە بەر ھۆکاری قۆرخکاری و ناعەدالەتی ونەبوونی شەفافیەتی دارایی و بە ھەردەردانی میزانیەو داھاتی حزب بۆ بەرژەوەندیی چەند کەسێک بە تایبەت کە س ناتوانی نکۆڵی لەوە بکات ساڵانە چەندین مانگ لە بودجەی حزب قوت ئەدرێت ؟ بۆیە ھەر ئەو دەستە قۆرخکارە بەرپرسیارن لە بچوککردنەوەی حزب و لە دەستدانی متمانەی جەماوەرو حزبیان بەم رۆژەگەیاند، ھەر خۆیشیان بەرپرسیاری یەکەمن لە لە دروستکردنی کێشەوگرفت و ھێنانە ئارای قەیرانی قوڵ و بە تایبەت لە بەر یەک ھەڵوەشاندنەوەی رێکخستن و ئۆرگانەکانی خوارەوەو لە دوای کۆنگرەی (٦)وە دەستیانکرد بە لادانی ئەندام کۆمیتەو دواتریش دەرکردنی سەدان کادر ، بەم کارەشیان بە یەکجاری پێگەو بنەما گرنگەکانی حزبیان لە بنەوە ھەڵتەکاند؟
بۆیە لە دوای شکستی ھەڵبژاردنی ٢١/٩/٢٠١٣ وە چیتر بێدەنگ بوونمان بە تاوان زانی و بە تایبەت غەدرکردن لە مێژووی حزب و خوێنی شەھیدان و پێشمەرگەو ھەر ھەڤاڵێکی سۆسیالست ، ئەوە بوو لە ٢٠/١١/٢٠١٣ دەستەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پرۆژەیەکی چاکسازی و گرنگ و گشتگیرماندا بە سکرتێری حزب بەو مەبەستەی بتوانیین کێشەو گرفت و قەیرانەکانی چارە سەربکەین، بەڵام دیارە لای (سکرتیری حزب و براکەی ) وەک چۆن حزبیان پاوانکردووە بۆ خۆیان بە ھەمان عەقڵیەتەوە تەماشای پرۆژەکەیان کردو نەچونە ژێرباری چاکسازییەوە لە کاتێکدا پرۆژەکەمان حزبی لە ھەر ئەگەرێک دەپاراست ، بەڵکو درێژەیان بە قۆرخکاری و گەندەڵیداو دەسەڵاتی تاکڕەوانەی خۆیان بە کار ھێناو بە شێوەی ناشەرعی وناحزبیانە بە مەبەستی (تەجمید) کردنی سەرکردەکانی باڵی چاکسازی ، لە کاتێکدا ئەوەیانکرد دەستپێکی یەکەم رۆژی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوو؟

کە بەم کارە سەلماندیان ئەوەی دەستی بە سەرحزبدا گرتووە دوور لە لۆژیکی سیاسی و حزبی رەفتار دەکەن ؟ھەر بۆیە لە ھەڵبژاردنی ٣٠/٤/٢٠١٤ باجی ئەوەیاندا کە دژی پرۆژەکەی باڵی چاکسازی بوونەوە و بگرە ھەڕەشەو نواندنی رەفتاری ناشرین و پەنابردن بۆ نانبڕاوکردنی خۆمان و کادرو پۆلیس و پاسەوانەکانی زیڕەڤانی و لە راگەیاندنەکانیشەوە وتیان بە رۆیشتنی باڵی چاکسازی دەنگمان زیاد دەکات و جارێکی تریش بە پێچەوانەی قسەی خۆیانەوە رایانگەیاند شتێک نیە بە ناوی باڵی چاکسازی ، لە کاتێکدا ئەوە بە بیری ئەوان و رایگشتی دێنیینەوە کە لە ساڵی ١٩٩٣ دا لە دووبارە رێکخستنەوەی حزبدا زۆرینەی ئەندامانی دامەزرینەرەەوە لە سەرکردەکانی باڵی چاکسازی و کادرە پێشکەوتووەکانی حزبن ، وە شکستی حزب لە ٣٠/٤دا وەڵامی ھەموو ئەو قسانەو سەرجەم درۆوو توھمەت و کردەوە ناحزبی و نا سیاسیانەیان درایەوە ئەویش بە لە دەستدانی زیاتر لە نیوەی دەنگەکان بوو کە جەماوەری دەنگدەر بە شێوەی ئازادو دیموکراسیانە دەسەڵاتە قۆرخکارەکەی حزبیان سزاداو لە گەڵ ئەوەشدا ئەمری واقیعی بوونی باڵی چاکسازیش سەلمێنراو رۆڵ وپێگە و کاریگەریشی بە دەرکەوت ، وەدەبێت ئاماژە بەوە بکەین رێژەی دەنگەکان بە بەراورد لە نێوان ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان لە ٢١/٩/٢٠١٣ کە (٥٠٠/١٢ دەنگ بە دەست ھاتوو بوو ، بەڵام لە ھەڵبژاردنی ٣٠/٤/٢٠١٤ (٧٠٠/٥ ) دەنگ بە دەست ھاتووە کە ئاستی دابەزینی دەنگەکان زیاتر لە نیوەیە ؟

جەماوەری بە شەرفی کوردستان ، ئەمڕۆ جارێکی ترو لەم کۆنفراسەدا سەرکردایەتی باڵی چاکسازی و ئەوانەی کە خاوەندارێتی و ھاوپەیوەستن پێمانەوە کە ھەر یەکەمان خاوەن مێژووی تێکۆشانیین و سەنگەر بۆکەس چۆڵ ناکەین و درێژە بە خەباتی سۆسیالستانەی خۆمان دەدەین و بۆ ھیچ دەستەو تاقمێکیش نیەو ناتوانی بیرو باوەڕی سیاسیمان لێوەبگرێتەوە بگرە خاونداریەتیش لە مێژووی حزبی سۆسیالست و سەروەرییەکانی دەکەین و بە شانازیشەوە ھەڵگری مەشخەڵی بیروکرداری چاکسازیخوازین و چەتری کۆکەرەوەی سەرجەم سۆسیالستەکان دەبین و لێرەوە داوا لە ھەڤاڵە دێرینەکان و کادرانی پێشکەوتنخوازو کەسوکاری شەھیدانی حزب دەکەین خۆیان پەیوەست بکەن بە ریزەکانی باڵی چاکسازی سۆسیالستەوە ، چونکە لە ئەمڕۆ بە دواوە بە ناوی (حزیی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان / چاکسازی ) درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین تا بە ستنی کۆنگرە ،وە لەم چەند خاڵەدا رایدەگەیەنیین:

١- وەک سەرکردایەتی باڵی چاکسازی سۆسیالست و سەرجەم ئەوانەی کە ھاوھەڵویست و پەویەستن پێمانەوە ، بڕیاۆماندا بە ھیچ شێوەیەک ئیلتیزام بە بڕیارەکانی سکرتێری حزبەوە ناکەین و لە ژێر دەسەڵات و ھەیمەنەو قۆرخکاری ئەوان دەکشێینەوەو خۆمان ئازادین لە ھەر بڕیاردانێک .

٢- ھەر وەک چۆن بە تاکڕەوانەو بێ گەڕانەوە بۆ ماددەو بڕگەکانی پەیڕەوی ناوخۆ بڕیاری تەجمیدکردنمان و سزای سیاسیماندرا ، جارێکی تر بە ناوی پلینومەوە پیلانێکی تری تاکڕەوانەی چاوەڕوانکراو لە دژی ئێمە ی سەرکردەکانی باڵی چاکسازی و ھەڤاڵەکانمان جێبە جێدەکرێت ؟ کە بۆ رایگشتی رایدەگەیەنیین ھەر بریارێک لە دژی ئێمە بدرێت ھیچ شەرعیەتێکی نیەو تەنھا سزای سیاسیە .

٣- پشت بە ستن بە پەیڕەوی ناوخۆ کە لە ماددەی یەکەم و لە بڕگەی پێناسەدا ھاتووە (حزبی سۆسیالست حزبێکی نەتەوەیی و نشتیمانی چاکسازیخوازە ( ریفۆرمە ) بۆیە باڵی چاکسازی سۆسیالست خاوەنی ھەڵگری ئەو خاڵەین و مەشخەڵی روناکی چاکسازین و لە سەر دەستی ئێمەوە ھەڵکراوەو لەو پێناوەشدا بەردە وامی بە خەباتی خۆمان ئەدەین.

٤- بۆ وەرگرتنەوەی ھەر ماف و داخوازییەک رێکاری یاسایی و لایەنی پەیوەندیدار دەگرینە بەرو خۆشمان بە پارێزەری مافەکانی ھەر سۆسیالیستێکی چاکسازیخواز دەزانیین تێدەکۆشین لە پێناو گێڕانەوەی شکۆو رێز بۆ ھەر تێکۆشەرێکی راستەقینەی حزب .

لە کۆتاییدا سڵاوو دروود بۆ گیانی پاکی سەرکردەی دامەزرێنەر سەیدا سالح یوسفی و تەواوی شەھیدانی حزب وگەلەکەمان بە گشتی ،بژی چاکسازی سۆسیالست ، بژی ئیرادەی عەدالەتخوازی و ھێزی داکۆکیکار .

حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان/ چاکسازی
١٠/٦/٢٠١٤
وێنه‌: ده‌قی نامه‌ی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.