بۆ چەندەمین جاری یەك لەدوا یەك مووچەی مانگانەی كرێكارانی بەشی خزمەتگوزاری شارەداری كە خەریكی خاوێنكردنەوەی شارن وەدواكەوتو ئەمەش ناڕەزایەتی لێكەوتەوە.
ئەو كرێكارانەی شارەداری كە بەردەوام خەریكی خاوێنكردنەوەو ئاوەدانی ناو شاری شنۆن، سەرەڕای دۆخی نالەباری ژیانیان، مووچەكانیان وەدواكەوتووەو ئەوانیش رایانگەیاندووە ئێمە هیچ یاریدەدرێكی دیكەمان بۆ بژیوی ژیانی بنەماڵە نیەو پێویستە بە خێرایی حەقدەستەكانمان پێبدرێت.
بە وتەی كرێكاران، ئەوان مانگانە 700 هەزار تمەن وەردەگرن كە ئەویش بەشێكی هەرە زۆری بۆ دەرمانو خوێندنی منداڵانو كرێ خانوو تەرخان دەكرێتو ئەمەش گوشاری خستوەتە سەریان.
یەكێك لە كرێكارەكان رایگەیاندووە، ماوەی یەك مانگو 20 رۆژ حەقدەستی وەرنەگرتووەو هاوكات قەرزاری زۆرێك لە دووكانەكانمو دەبێ قەرزەكانیان بدەمەوە.
بە وتەی كرێكارانی شارەداری شاری شنۆ یەكێك لە هۆكارە گرینگەكانی دواكەوتنی مووچەكانیان، دانی هەندێك لە بەشەكانی شارەداری بە كەرتی تایبەتەو ئەمەش گرفتی بۆ ئەوان درووستكردووە.