یه‌ك شه‌ممه‌ 8 ئه‌یلول 2024

هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌و ناوچه دابڕێنراوه‌کان جووڵێنرا: پێکدادان له‌گه‌ل داعش‌و هێزه‌کانی مالکی دروستبوو

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری جووڵه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی به‌ره‌و ناوچه‌ کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌رکردو به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کان له چه‌ند ناوچه پێکدادانی نێوان پێشمه‌رگه‌و داعش‌و هه‌روه‌ها هێزه‌کانی عێراق دروسبووه.

دوای ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان که‌وته جووڵه، له موسڵ‌و له شاره‌دێی تۆپزاوا روبه‌ڕوبونه‌وه له نێوان ئه‌و هێزانه‌و داعش‌و هێزه‌کانی عێراق روویداوه.

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی باشووری کوردستان بڵاویان کردووه‌ته‌وه له ئاکامی لێک حاڵی نه‌بوونی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و عێراق، روبه‌ڕوبونه‌وه دروست بووه‌و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه توانیویانه باره‌گای لیوای 15ی ئه‌رته‌شی عێراق له پارێزگای که‌رکوک بگرنه ده‌ست؛ ده‌وترێت له‌و شه‌ڕه‌دا پێشمه‌رگه‌یه‌ک گیانی له‌ده‌ستداوه‌و به ده‌یان سه‌ربازی عێراقیش بریندار بوون‌و زۆربه‌یان رایان کردووه.

هاوکات سایتی پارتی دیموکراتی کوردستان‌یش بڵاوی کردووه‌ته‌وه: ”له ‘سنوس’ی سه‌ر به شنگال هێزی پێشمه‌رگه له لایه‌ن داعشه‌وه په‌لامار دراوه‌و به‌ڵام به هی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له گه‌ڵیاندا توانراوه تێک بشکێنرێت‌ که نزیکه‌ی 20 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییان پێ بووه‌و ئێستاش چووار بۆ پێنج کوژراویان هه‌یه، به‌ڵام به هۆی شه‌ڕه‌وه هێشتا ئاماری ته‌واو له به‌رده‌ست نییه”.

شه‌وی رابردوو هێزێکی پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی قه‌ره‌ته‌په به‌ڕێکه‌وتووه‌و به وته‌ی سایتی خه‌ندان له زاری وته‌بێژی هێزه‌که‌وه تا کۆتایی کێشه‌که‌ له‌و ناوچه‌یه ئه‌مێننه‌وه.

له‌ ماوه‌ی رابردوو، داعش رایگه‌یاندبوو به‌ته‌مای په‌لاماردانی هێزه کوردییه‌کان‌و هه‌رێمی کوردستان نین، به‌ڵام زۆربه‌ی شاره‌زایانی سیاسی به‌هێزبوونی داعش‌و جێگیربوونی له نزیک هه‌رێمی کوردستان به مه‌ترسیی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان ده‌زانن.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.