دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

داعش له کوردستانه؛ هێزی پێشمه‌رگه خرایه ئاماده‌باشیه‌وه

به گوێره‌ی دوایین هه‌واڵه‌کان له سه‌ر پێشڕه‌ویی چه‌کداره‌کانی داعش له موسڵ‌و چه‌ند ناوچه‌ی دابڕێنراوی تری باشووری کوردستان، تا سه‌رله‌به‌ریانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه 18جۆز‌ه‌ردان دوو گه‌ڕه‌کی گه‌وره‌ی ناوشاری موسڵ له کۆنترۆڵی داعش‌دایه‌و ئه‌رته‌شی عێراق به‌رده‌وامه له بۆردمان‌و شه‌ڕی کۆڵان به کۆڵان له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه.

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاندووه شه‌ڕو پێكدادانی‌ نێوان داعش و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شاری‌ موسڵ به‌رده‌وامه‌‌و چه‌كدارانی‌ داعش ئاوو برقی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ موسڵیان بڕیوه. به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوردانێکی سوپای‌ عێراق پاشه‌كشه‌ی‌ كردوه‌و ژماره‌ی‌ قوربانییانیش گه‌یشتووه‌ته‌ 200 كه‌س كه‌ 80یان هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌‌و 70 که‌سیشیان چه‌كداری‌ داعش‌و 55 که‌سیشی له‌ هێزه‌‌کانی ئه‌رته‌ش‌و پۆلیسی عێراقه.

له لایه‌کی تره‌وه راگه‌یاندنه‌کانی باشوور بڵاویان کردوو‌ه‌ته‌وه هاوڵاتیانی‌ كورد له‌ موسڵ، داوای‌ به‌هاناوه‌ چوونی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن‌و هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ش له‌ ئاماده‌باشیدایه‌‌و چاوه‌ڕوانی‌ فه‌رمانی‌ مه‌سعود بارزانی‌ ده‌كات بۆ ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌یه‌کی سه‌ربازی دژ به داعش.
هه‌ر له درێژه‌ی دوایین نائارامییه‌کاندا له ناوچه دابڕینراوه‌کان، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌نێوان باره‌گاى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان له جه‌له‌ولاو بنكه‌ى ئاسایشی ئه‌و شاره ئه‌نجامدران‌و هه‌ردوو ناوه‌نده‌که داڕماون‌و ژماره‌یه‌کی به‌رچاویش له پێشمه‌رگه‌و کارمه‌ند له‌و دوو شوێنه بوونه‌ته قوربانی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.