پێنج شه‌ممه‌ 1 حوزه‌یران 2023

ناڕەزایەتی شۆفێری بارهەڵگرەكان لە سنووری باشماخ

رۆژی رابردوو شۆفێری بارهەڵگرەكان لە خاڵی سنووری باشماخی نێوان باشور‌و رۆژهەڵاتی كوردستان لە ناڕەزایەتی بە نەبوونی ئیمكانات‌و ئاسانكاریی لەو سنوورە دەستیاندایە ناڕەزایەتی دەربڕین.

بە پێی ئەم هەواڵە، شۆفێڕی بارهەڵگرەكان رەخنەیان لەوەگرتووە كە رێژەی ئەو كەسانەی كاروباری هاتوچۆی نێوان سنورەكە رادەپەڕێنن زۆر كەمە‌و ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی‌و هاوكات هۆكارێكە بۆ تەواوبوونی سووتەمەنی ماشینەكان.

لە درێژەی ئەم ناڕەزایەتیە تا ئێستا بەرپرسانی پەیوەندیداری كۆماری ئیسلامی لە سنووری باشماخ هیچ وڵامێكیان بە شۆفێری بارهەڵگرەكان نەداوەتەوە‌و بەرانبەر داواكاریەكانیان كەمترخەم بوون.

شایانی باسە بە وتەی چاودێرانی سیاسی هەركات پەیوەندیەكانی كۆماری ئیسلامی هەرێمی كوردستان بە هەر بیانوویەك ئاڵۆزیەكی تێدەكەوێت، كۆماری ئیسلامی لە سەر سنوورەكانی نێوان خۆی‌و هەرێم بەربەست پێكدەهێنێت.

پێدەچێت ئەم كێشەش پەیوەندی بە لێدوانی كونسولی ئێران لە سلێمانی بێت كە چەند رۆژ لەوەپێش رایگەیاندبوو، ئێمە دژی پێكهاتنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردین، كە ئەمەش دژكردەوەی پەرلەمانی كوردستانی لێكەوتەوە‌و بەمشێوە داوای روونكردنەوە لە كونسولی ئێران كراوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.