دوو چالاكی سیاسیو مەدەنی كورد بە ناوەكانی رەزا شەریفی بۆكانیو سەحەر سەعادەتی پاش نووسینی نامەیەك بۆ روحانی، لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بانگهێشتو بۆ ماوەی چەند كاژێر خرانە ژێر لێپرسینەوە.
ئەم دوو چالاكە كوردە لە نامەكەی خۆیاندا باسیان لە دۆخی محەمەد سدیق كەبوودوەند سەرۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان كردووەو ئاماژەیان بەوەداوە كە ناوبراو لە دۆخێكی نالەباردایەو پێویستە هەڵسووكەوتەكان بەرانبەر كەبوودوەند گۆڕانی بەسەردا بێت.
پاش لێپرسینەوەی چەند كاتژمێر لە رەزا شەریفی بۆكانیو سەحەر سەعادەتی، هەڕەشەی ئەوەیان لێكراوە كە بە هیچ شێوەیەك نابێ لە بابەت محەمەد سدیق كەبودوەند قسەو لێدوان بدەن ئەگینا بەرەوڕووی سزا دەبنەوە.