پێنج شه‌ممه‌ 1 حوزه‌یران 2023

رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان: دەست لە تاڵانكردنی ئاسەوارە مێژووییەكان هەڵبگرن

رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 30 جۆزەردان بە دەرکردنی راگەیاندنێک باسی لەوەکرد، هەندێک نامە‌و سكاڵایان بەدەست گەیشتووە كە بەو پێیە كۆمەڵێك كەس‌و گروپی پەیوەندیدار بۆ حكوومەتی كۆماری ئیسلامی بە شێوەیەكی بەردەوام لە ناوچەكانی كوردستان خەریكی بەتاڵانبردنی ئاسەوارە مێژوییەكانی ئەم ناوچەن.

بە پێی ئەم هەواڵە، ئەو گروپانە بە كەڵك وەرگرتن لە كەرەسە‌و ئامێری تایبەت لە شوێنەكانی دەرەوەی شارەكان، لە ماوەی 3 دەیەی رابردوو بەردەوام خەریكی هەڵكەندن‌و بەدواداگەڕانی ئاسەوارە مێژووییەكانی ناوچەكانی كوردستان‌و گواستنەوەیان بۆ شارەكانی دیكەی ئێران لەوانە تارانن.

هەر لەم ماوەدا كۆمەڵێك ئاسەواری مێژوویی تایبەت بە قەڵای زێویە لە ناوچەی سەقز گوازرایەوە بۆ شاری تاران‌و ئێستاش بۆ كاتێكی دیاریكراو گەڕێندراوەتەوە بۆ كوردستان بۆ ئەوەی خەڵك بیبینن‌و دواتر بەرەو تاران بەڕێی بكەنەوە.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە خەڵكی كوردستان خوازیاری ئەوەن ئاسەوارە مێژووییەكانیان هەر لە كوردستان بمێنێتەوە.

رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لە كۆتایی راگەیاندنەكەیاندا داوای كۆتایی هێنان بە تاڵانكردنی ئاسەوارە مێژووییەكانی كوردستان‌و گەڕانەوەیان بۆ ناوچە كوردنشینەكان بوون.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.