هەواڵ

70% ی كرێكارانی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدان

70% ی كرێكارانی ئیران لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و بەوتەی بەرپرسێكی پلەبەرزی حكومەتی ئێران زۆربەری ئەو كرێكارانە توانای كڕینی شتومەكی ئاساییان نییە و وەكوو ئامێری لووكس دەڕواننە ئەو كاڵایانە.

زۆرتر بخوێنەوە »

نەتەوەیەكگرتووەكان: ئێران 42% لە تریاکی جیهان بەكاردەهێنێت

ئامارەكانی جیهانیی دەفتەری بەرەنگاریی لەگەڵ مادەهۆشبەرەكان و تاوانەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان دەردەخات، كە لە ئێران 450 تۆن بەرامبەر بە 42% لە بەكارهێنانی تریاکی جیهان لەخۆ دەگرێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئیتلاعاتی ئێران ئیدعای دەستگیر كردنی گرووپێكی تیرۆریستی دەكات

دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە 25ی مانگی رێبەندان وەزیری ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئیدعای ئەوەی كرد، كە هێزەكانی ئەوان گرووپێكی تیرۆریستییان لە ناوچەی سیستان و بەلوچستان دەستیگر كردووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

9 كەسی دیكە لە ئێران لەسێدارە دران

لە ماوەی رۆژانی شەممە و یەكشەممەی ئەم هەفتەیە لە زیندانە جیاجیاكانی ئێران 9 كەس لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە لەسێدارە درا. بە پێی راپۆرتی كەمپەینی چالاكانی بەلوچ، سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 25ی مانگی رێبەندان 2 زیندانی بەلوچ بە ناوەكانی “حامد كەهرازهی” كوڕی نەورۆز و 28 ساڵ تەمەن و هەروەها “مۆبەشر میر بەلوچ زێهی” لە زیندانی چابەهار و لە لایەن دام و دەزگا …

زۆرتر بخوێنەوە »

جێگرە كوردەكەی ئەحمەدی نژاد رەوانەی زیندان كرا

دادستانی گشتیی و ئینقلاب لە شاری تاران ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاندووە، حوكمی زیندانی “محەمەد رەزا رەحیمی” جێگری یەكەمی مەحمود ئەحمەدینژاد سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران، جێبەجێ كراوە و ناوبراو رەوانەی زیندانی ئێڤین كراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر كافەیەكی رووناكبیری لە كۆپێنهاگ

چەند كەسێكی چەكدار لە شاری كۆپێنهاگ پایتەختی دانمارگ هێرشیان كردە سەر كۆبوونەوەی “ئازادی رادەربڕین و كوفربێژیی” و لەو رووداوەدا كەسێك گیانی لەدەستدا و چەند كەسی دیكەش بریندار بوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی 3 هاوڵاتیی باشووری كوردستانیان رفاند

لەناو خاكی باشووری كوردستان و لە سنووری پارێزگای هەرڵەبجە، پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی، لیوایەكی خانەنشینكراوی پارتی بەناوی “سەید بەهائەدین سەید محەمەد”، لەگەڵ دوو پاسەوان بە ناوەكانی “عەلی عەبدوڵا محەمەد” و “كۆسار عوسمان ئەمین” كە كوڕە شەهیدە، دەستگیر دەكەن و بۆ شاری پاوە لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەیانگوازنەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »