چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

جێگرە كوردەكەی ئەحمەدی نژاد رەوانەی زیندان كرا

دادستانی گشتیی و ئینقلاب لە شاری تاران ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاندووە، حوكمی زیندانی “محەمەد رەزا رەحیمی” جێگری یەكەمی مەحمود ئەحمەدینژاد سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران، جێبەجێ كراوە و ناوبراو رەوانەی زیندانی ئێڤین كراوە.

ماڵپەڕی دادسەرانی گشتیی و ئینقلابی تاران نووسیویەتی: بە سەرنجد بە یەكلایی بوونەوەی حوكمی محەمەد رەزا رەحیمی جێگری یەكەمی مەحمود ئەحمەدی نژاد كە پلەبەرزترین كوردی نێو كۆماری ئیسلامی دێتە ئەژمار و خەڵكی شاری قوروە لە پارێزگای سنەدایە، بە مەبەستی جێبەجێ كردنی 5 ساڵ زیندان، پێی راگەیەندراوە و دەبێ خۆی بە زیندانی ئێڤین بناسێنێت.

رەحیمی بە دەنگی لقی 11ی دادگای باڵای كۆماری ئیسلامی بە 5 ساڵ و 91 رۆژ زیندان و هەروەها دانی 2 میلیارد و 850 میلیۆن تمەن “رەدی ماڵ” و هەروەها دانی یەك میلیارد تمەن سزای نەختی مەحكوم كراوە.

پێشتر هەواڵنێرییە ناوخۆییەكان ئێران رایانگەیاندبوو، لقی 76ی دادگای پارێزگای تاران ناوبراوی بە هۆی گەندەڵی ماڵی بە 15 ساڵ زیندان و دانی 2 میلیارد و 850 میلیۆن تمەن رەدی ماڵ و یەك میلیارد تمەن سزای نەختی تۆمەتبار كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.