لە ماوەی سێ رۆژی رابردوو 44 كەس لە شارە جیاجیاكانی ئێران و لە لایەن دام و دەزگا قەزایی و ئەمنیەتییەكانی كۆماری ئیسلامیەوە ئێعدام كراون.
زۆرتر بخوێنەوە »هەواڵ
دەنگۆی كۆچی دوایی “مەسعود بارزانی” رەتكرایەوە
“محەمەدسدیق ئەحمەد جگەر خوێن” جێگری نوێنەری هەرێمی كوردستان لە تاران ئەمڕۆ سێشەممە 19ی مانگی جۆزەردان لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێریی حكومەتیی ئیرنا، هەواڵی كۆچی دوایی “مەسعود بارزانی” سەرۆكی هەرێمی كوردستانی رەت كردەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »كچە هونەرمەندێكی كورد لە لیستی تیرۆری داعش دایە
“هێلی لوڤێ” گۆرانیبێژیی كورد كە لە باشووری كوردستان چالاكی دەكات لە لیستی تیرۆری گرووپی ئیسلامی داعش دایە، بەڵام بە بوێرییەوە رایگەیاندووە كە لە چالاكیەكانی خۆی پاشگەز نابێتەوە و بە شانازییەوە درێژ ی پێ دەدات و دژی داعش بە هونەرەكەی شەڕ دەكات.
زۆرتر بخوێنەوە »رێژەی ئێعدامەكان لە ئێران گەیشتە 36 كەس
لە ماوەی 2 رۆژی رابردوو 36 كەس لە ئێران ئَعدام كراون كە لانیكەم 6 كەسیان كوردن و 3 كەسیشیان ژنن.
زۆرتر بخوێنەوە »25 كەس لەوانە 6 هاوڵاتیی كورد لە ئێران ئێعدام كران
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 18 كەس لە ئێران ئێعدام كران كە 6 كەسیان لە كوردن و لە زیندانی ورمێ ئێعدام كراون و رۆژی رابردووش 7 كەسی دیكە لە زیندانی شیراز لەسێدارە درابوون.
زۆرتر بخوێنەوە »ئێران 100 هەزار هێز رەوانەی سووریە دەكات
رۆژنامەیەكی ئەمریكایی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئێران لە رۆژانی داهاتوودا 100 هەزار سەرباز بە مەبەستی پاراستنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، رەوانەی سووریە دەكات.
زۆرتر بخوێنەوە »كۆڵبەرێكی دیكەی كورد لە دەستی هێزەكانی ئێران كوژرا
كۆڵبەریكی دیكەی كورد لە ناوچە سنوورییەكانی شاری سەردەشت لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و كوژراوە.
زۆرتر بخوێنەوە »7 كەس لە ئێران ئێعدام كران و 6 كەسی دیكەش بۆ ژووری تاكەكەسی گواسترانەوە
7 كەس بە تاوانی بازرگانی كردن بە مادەهۆشبەرەكانەوە لە زیندانی شیراز لەسێدارە دران.
زۆرتر بخوێنەوە »داعش كچانی ئێزیدی بە بێ جل و بەرگ هەڕاج دەكات
نوێنەری تایبەتی سكرتێری رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان سەبارەت بە كاروباری توندوتیژیی سێكسی وتی: داعش ژنانی ئێزیدیی بە بێ جل و بەرگ هەراج دەكات.
زۆرتر بخوێنەوە »دەست و قاچی 16 كەس لە بریندارانی تەقینەوەكەی شاری ئامەد بڕاەوەتەوە
جگە لەوەیكە بە هۆی 2 تەقینەوە لە كۆبوونەوەكەی رۆژی هەینی 15ی مانگی جۆزەردان لە هەدەپە 4 كەس گیانیان لەدەستدا 16 كەسی دیكەش لە بریندارەكان دەست و قاچیان بڕاوەتەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »كرێكارانی “سەوز مەهاباد” بۆ جاری چوارەم دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین
نزیكەی 60 كەس لە كرێكارانی كۆگای چوارینەی “سەوزی مەهاباد” بۆ جاری چوارەم لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوو لە بەردەم دەفتەری ناوەندیی دەستیان دایە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕین.
زۆرتر بخوێنەوە »فەرماندەیەكی سپا: داعش كردەوەی خۆكوژیی لە ئێرانەوە فێربووە
“سەعید قاسمی” یەكێك لە فەرماندەكانی سپای پاسدارانی ئێران دەڵێ: گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، كردەوەی خۆكوژیی لە ئێرانەوە فێر بووە و لەم بوارەدا لە شێوازیی ئێرانی پێڕەوی دەكات.
زۆرتر بخوێنەوە »داعش بەدوای چەكی شیمیایی دایە و شارێكی دیكەی لیبی كونتڕۆڵ كرد
گرووپی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) شاری هراوە هەڵكەوتوو لە رۆژهەڵاتی وڵاتی لیبی داگیر كردز هاوكات سەرۆك كۆماریی تونس هوشداریدا كە قوربانیی دواتری ئەم گرووپە وڵاتی تونسە. دەوترێ كە داعش لە ئاكامی دەستڕاگەیشتن بە چەكی ئەتۆمیشدایە.
زۆرتر بخوێنەوە »كەمال خزری: پەكەكە دەڵێ سەدان بارزانیمان كوشتووە تا لە قەندیل جێگیر بووین
فەرماندەیەكی حیزبی دیموكراتی کوردستانی ئێران (حدکا) سەبارەت بە رووداوەكانی ئەم دواییانە كوێستانەكانی ناوچە سنوورییەكانی ورمێ و شنۆ، باسی لە هەندڵی قسە و باسی نێوان پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكرات و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان كردووە. لە پەیوەند لەگەڵ تێكهەڵچوونەكانی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەكان، فەرماندەیەكی هێزەكانی حیزبی دیموكرات بە ناوی “كەمال خزری” لە وتووێژ …
زۆرتر بخوێنەوە »تا ئێستا 2000 هەزار ئەندامی حیزبوڵڵا لە سوریە كوژراون
رۆژنامەی ئیسرائیلی “یەدیعوت ئەلحەرنوت” لە زاری كاربەدەستێكی نیزامییەوە باسی لەوە كردووە كە رێژەی كوژراوانی حیزبوڵڵای لوبان لە سوریە گەیشتووەتە 2000 كەس. بە وتەی ئەم رۆژنامەیە تەنیا لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو 100 كەس لە قەلمونی سوریە كوژراون.
زۆرتر بخوێنەوە »كچە كوردێكی دیكە پاش دەستدرێژیی كردنە سەری خۆی كوشت
كچێی كوردی خەڵكی شاری شنۆ پاش ئەوەیكە لە لایەن ئەندامێكی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستدرێژیی سێكسی دەكرێتە سەری، دەستی دایە خۆكوژیی و گیانی لەدەست دا.
زۆرتر بخوێنەوە »