چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

كچە كوردێكی دیكە پاش دەستدرێژیی كردنە سەری خۆی كوشت

كچێی كوردی خەڵكی شاری شنۆ پاش ئەوەیكە لە لایەن ئەندامێكی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستدرێژیی سێكسی دەكرێتە سەری، دەستی دایە خۆكوژیی و گیانی لەدەست دا.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە ١٤ی مانگی جۆزەردان، یەكێك لە ئەندامانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوی “سڵێمان زەڕین” بە دوای ئاگادار بوونەوەی لە تەنیا بوونی كچێكی كوردی خەڵكی شاری شنۆ بە ناوی “سومەیە بەهرام نژاد” لە نێو ماڵەكەیدا، بە زۆرەمڵێ دەچێتە ناو ماڵەكەی و بە چەكەكەی هەڕەشەی كوشتن لەو كچە كوردە دەكات و دواتریش دەست درێژی سێكسی دەكاتە سەری.

دەوترێ، ئەو كچە قوربانییە تەمەن ٢١ ساڵە كوردە، پاش ئەو دەست درێژیە سێكسیە، لە نێو ماڵەكەیدا بە تەناف خۆی هەڵدەواسێت و گیانی لە دەست ئەدات.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ماوەیەك لەوەپێش لە شاری مەهاباد و لە نێو هۆتێل تارا كچێكی كورد بە ناوی “فەریناز خۆسرەوانی” لە لایەن كەسێكی ئیتلاعاتییەوە دەستدرێژیی كرایە سەری و دەستی دایە خۆكوژیی و گیانی لەدەستدا و بەو بۆنەوە خۆپیشاندانێكی جەماوەریی لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و بەتایبەت شاری مەهاباد هاتە ئاراوە و بەو بۆنەوە سەدان هاوڵاتیی كورد دەستگیر كران و هەتا ئێستاش چارەنووسی ژمارەیەكیان نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.