چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

دەست و قاچی 16 كەس لە بریندارانی تەقینەوەكەی شاری ئامەد بڕاەوەتەوە

جگە لەوەیكە بە هۆی 2 تەقینەوە لە كۆبوونەوەكەی رۆژی هەینی 15ی مانگی جۆزەردان لە هەدەپە 4 كەس گیانیان لەدەستدا 16 كەسی دیكەش لە بریندارەكان دەست و قاچیان بڕاوەتەوە.

بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، دوو رۆژ بەسەر هەردوو تەقینەوەكەی كۆبوونەوە جەماوەریەكەی شاری ئامەددا تێپەڕ دەبێت، تا ئێستا ئاماری قوربانییەكان گۆڕنكاریان بەسەردا دێت و زانیاری وردتر بڵاودەكرێنەوە. ژمارەی بریندارەكان 416 كەسە، ٢٦٠ یان لە نەخۆشخانە ماون، لەوانە 16دەست و قاچیان بڕدراوەتەوە، ٤ كەسیش بوونەتە قوربانی.

تەقینەوەكە یەكێكیان لە ناو عەرەبانەیەكی دەستیدا بووە كە ئاوی فرۆشتووە. تەقینەوەی دووەمیشیان لەناو تەنكیەكی بڵ بوو كە بە دیر بەرقێكەوە هەڵواسرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.