شه‌ممه‌ 20 كانونی دووه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / داعش كچانی ئێزیدی بە بێ جل و بەرگ هەڕاج دەكات

داعش كچانی ئێزیدی بە بێ جل و بەرگ هەڕاج دەكات

نوێنەری تایبەتی سكرتێری رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان سەبارەت بە كاروباری توندوتیژیی سێكسی وتی: داعش ژنانی ئێزیدیی بە بێ جل و بەرگ هەراج دەكات.

زەینەب بێنگورا رۆژی شەممە 16ی مانگی جۆزەردان بە هەواڵنێریی “سی ئێن ئێن”ی راگەیاندووە، كە یەكێك لە جینایەتەكانی گرووپی تیرۆریستیی داعش فرۆشتنی كچان و ژنانی ئێزیدی بە بێ جل و بەرگە.

ناوبراو وردەكارییەكانی ئەم بابەتەی پاش سەردانی بۆ كەمپی پەنابەرانی عێراقی سوری وەدەستهێناوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ساڵی رابردوو پاش هێرشی داعش بۆ سەر شاری شەنگال وێڕای كوشتنی سەدانی هاوڵاتیی كوردی ئێزیدی، بە زیاتر لە 5 هەزار كچ و ژنی ئێزیدییان بەدیل گرت و هەتا ئێستاش بە هەزاران كەسیان لە چنگی داعشدان و رزگار نەبوون.

بابەتی هاوپۆل

یەكێك لەگیراوەكانی خۆپیشاندانەكان لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانی لەدەستدا

لاوێكی 23ساڵەی تارانی كە لەخۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو دەستگیركرابوو لە زیندانی ئێڤین لە ژێر ئەشكەنجە …