هەواڵ

ئێران تا 15 ساڵی دیكە دەبێتە بیابان

راوێژكاری پلەبەرزی ڕێكخراوی ژینگەپارێزیی ئێران دەڵێ: ئەگەرئەم بارودۆخەی ئێستا هەروا درێژەی هەبێ‌و هەر بەم شێوەیە كەلكی زیادە لە ڕادە لە ئاوی سەرچاوە ژێرزەوییەكان وەربگیردرێ، تا 15 ساڵی دیكە ئێران بە تەواوی دەبێتە پێدەشت‌و بیابان.

زۆرتر بخوێنەوە »

مامۆستایەك لە شاری سنە دەستگیر كرا

“رامین زەندنیا” مامۆستا و یەكێك لە چالاكوانانی پەروەردەیی خەڵكی شاری سنە بەدەستی هێزە ئەمنیەتییەكانی ئێران لە شاری سەقز دەستگیر كراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

هەشت ئەندامی دیكەی سپای پاسداران لە سوریە كوژران

تەلەڤیزیۆنی ئورینت سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سوریە رۆژی پێنجشەممە 23ی مانگی رەزبەری 1394ی هەتاویی لە زاری سەرچاوە هەواڵنێرییە حكومەتییەكانی ئێرانەوە بڵاوی كردووەتەوە، كە لە ماوەی 24 كاتژمێردا 8 ئەندامی سپای پاسداران لە دەوروبەری حەما و لازقیە كوژراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

مەزاری یەكێك لە پێغەمبەرەكان سووتێندرا

لە درێژەی توند بوونەوەی ئاڵۆزییەكانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل، چالاكوانەكانی فەلەستین بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، گۆڕی حەزرەتی یوسفیان سوتاند. لەكاتێكدا ‌لای جولەكەكان (یەهوودی) ئەو گۆڕە پیرۆزییەكی تایبەتی هەیە.

زۆرتر بخوێنەوە »

رۆژی جلوبەرگی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان رێزی لێ گیرا + وێنە

رۆژی جلوبەرگی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە لایەن هاوڵاتییانەوە رێزی لێ گیرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

بۆكۆ حەرام 45 هەزار كەسی رفاندووە

پارلمانی نیجیریە داوا لەحكومەتی وڵاتەكەی دەكات چارەنووسی ئەو 45 هەزار هاووڵاتییەی كە لەلایەن رێكخراوی تیرۆرستی بۆكۆ حەرامەوە رفێندراون دیاری بكات.

زۆرتر بخوێنەوە »

خوێندكارێكی كورد چوونەدەرەوەی لەئێران قەدەغە دەكرێت

بەرپرسانی فرۆكەخانەی تاران چوونە دەرەوەی خوێندكارێكی كورد قەدەغە دەكەن كە لە وڵاتی ئیتالیا خوێندكاری زانكۆیە.

زۆرتر بخوێنەوە »

هاوڵاتییەكی كورد بووە سەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێ كردنی تویتێر

لەسەروبەندی گۆڕانكاریەكانی كۆمپانیای تویتێر، “ئومێد كوردستانی” كەپێشتر بەڕێوبەر بووە لەكۆمپانیای گۆگڵ دەبێتە سەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری تویتێر.

زۆرتر بخوێنەوە »

پارێزگای ورمێ زۆرترین ئاماری بێكاریی ئێرانی هەیە

بە پێی ئامارانە ناڕەسمییەكان، پارێزگای ورمێ لە ئێستادا بە هۆی بوونی 128 هەزار كەسی نەخوێندەوار، لە پلەی 28ی ڕیزبەندیی پارێزگاكانی ئێران دایەو هەر ئەوەش دەری دەخا كە ئەو پارێزگایە یەكێك لە پەراوێزخراوترین ناوچەكانی ئێرانە.

زۆرتر بخوێنەوە »

لە سێ شاری كوردستان كۆبوونەوەی ناڕەزایی بەڕێوەچوو

لە درێژەی كۆبوونەوی ناڕەزایەتی كرێكاران و هاوڵاتییانی كوردستان ئەم جارە لە شارەكانی قووروە ،بانە و مەریوان چەندین كۆبوونەوە بەرێوە چووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو شاخەوانی خەڵكی شاری ئیلام گیانیان لەدەستدا

بە وتەی لێپرسراوی مانگی سووری پارێزگای ئیلام دوو شاخەوانی كورد كە باوك و كوڕ بوون، بەهۆی بەربوونەوە لە شاخی “مانێشت” یەكیان گیانی لەدەست داوە و ئەوی دیكەشیان بە توندی بریندار بووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

34 هاوڵاتیی بەلوچ لە ماوەی 6 مانگدا كوژراو و بریندار بوون

تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەكانی ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، لە ماوەی 6مانگی یەكەمی ئەمساڵ‏دا، 34 كوژراو و برینداری لێ كەوتووەتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

داراییەكانی داعش گەیشتە 2200 ملیار دۆلار

ناوەندێكی توێژینەوەی فەرانسەوی رایگەیاند كە داراییەكانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق‌و سوریە گەیشتووەتە نزیكە 2200 ملیار دۆلار.

زۆرتر بخوێنەوە »

15 ئەندامی سپای پاسداران و حیزبوڵڵا لە ماوەی یەك هەفتەدا لە سوریە كوژران

چەند سەرچاوەیەك هەواڵی كوژرانی دوو فەرماندەی باڵای سپای پاسدارن و فەرماندەیەكی پلە بەرزی حیزبوڵڵای لوبنانیان بڵاو كردووەتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو شاعیری ئێرانی بە زیندان و شەلاق حوكم دران

“مێهدی مووسەوی و فاتمە ئێختساری” ژن و مێرد و دوو شاعیری ناسراوی “پۆست مۆدێرن”ی ئێرانی لەلایەن دادگەی ئێرانەوە بە 20 ساڵ زیندان و 198 زەربە شەلاق حوكم دراون.

زۆرتر بخوێنەوە »