چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

لە سێ شاری كوردستان كۆبوونەوەی ناڕەزایی بەڕێوەچوو

لە درێژەی كۆبوونەوی ناڕەزایەتی كرێكاران و هاوڵاتییانی كوردستان ئەم جارە لە شارەكانی قووروە ،بانە و مەریوان چەندین كۆبوونەوە بەرێوە چووە.

بە پێی هەواڵە بڵاو كراوەكان، رۆژی سێشەممە رێكەوتی 21ی ڕەزبەری 94ی هەتاوی، كاتژمێر 8ی سەر لە بەیانی كۆمەڵێك لە كرێكارانی شارەوانی شاری بانە لە ناڕەزایەتی بە دواكەوتنی حەقدەستەكانیان زیاتر لە دو مانگە لە بەشی ماڵی ئەو ئیدارەیە هەڵكەوتو لە بلواری شارەداری كۆبوونە وەو خۆازیاری پێداچوونەوە بە داخوازیەكەیان بوون.

هەروەها لە رۆژانی رابردو ژمارەیەك لە ئەندامانی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕوی شاری قووروە كە پێشتر لە سەر كارەكانیان دەركرابوون، لە بەردەم ئەم ئیدارە لە شەقامی موسەوی كۆبوونەو و داوایان كردوە كە بگەرێنەوە بۆ سەر كارەكانیان ،بەڵام بەرپرسی ئەو ئیدارەی رایگەیاندوە كە بڕیاری لەسەركار دەركردنی ئەو كرێكارنە لە لایەن ناوەندی پارێزگای سنەوە هاتوە.

لە هەواڵێكی هاوشێوەدا، رۆژی سێشەممە رێكەوتی 21ی ڕەزبەری 94ی هەتاوی، ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی بەشی ئیدارەی گازی شاری مەریوان لە ناڕەزایەتی بە هەڵكشانی نرخی گاز لە بەردەم ئیدارەی گازی ئەو شارە كۆبوونەوەی ناڕەزایەیتان بەرێوە بردد، بەشدار بووانی كۆبوونەوەكە ئەوەیان دەوت كە هێشتاكە وەرزی سەرما نەهاتوە و گازێكی وا مەسرەف نابێت ، هۆكاری پەرەسەندنی ئەم نرخە بۆ چی دەگەرێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …