سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

ئێران تا 15 ساڵی دیكە دەبێتە بیابان

راوێژكاری پلەبەرزی ڕێكخراوی ژینگەپارێزیی ئێران دەڵێ: ئەگەرئەم بارودۆخەی ئێستا هەروا درێژەی هەبێ‌و هەر بەم شێوەیە كەلكی زیادە لە ڕادە لە ئاوی سەرچاوە ژێرزەوییەكان وەربگیردرێ، تا 15 ساڵی دیكە ئێران بە تەواوی دەبێتە پێدەشت‌و بیابان.

“یوسف حوجەت” دەڵێ 85%ی ئاوە ژێرزەوییەكانی ئێران كەلكیان لێوەرگیراوەو ئەو ڕەوتە ناتوانێ ئاوا درێژەی هەبێ. ئەو وەبیری هێنایەوە كە شەڕی ئاو لە قەیرانەكانی داهاتووی نزیكی ئێران دەبێ.

بەپێی لێكۆڵینەوەی ساڵی 2013 كە ئاژانسی میللیی كەشپێویی ئامریكا “ناسا” لە بابەت بارودۆخی كەش‌و هەوای‌ زەوی كردوویەتی، لە 30 ساڵی داهاتوودا، 45 وڵاتی جیهان تووشی وشكەساڵییەكی زۆر جیددی دەبن‌و، وڵاتی ئێران لە ڕیزی ٤ی ئەم وڵاتانەدا جێی گرتووە.

هەر لەم پێوەندییەداو لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو، ڕەحیم مەیدانی، جێگری وەزارەتی وزە لە دەوڵەتی حەسەن ڕووحانی “لەنێوچوونی سەرچاوە ئاوە ژێرزەوییەكان”ی وەك “یەكێك لە جددیترین گرفتەكانی ئاوی ئێران” باس كردبوو، ئەو وتبووی كە دابەزینی لە ڕادەبەدەری ئاوی ئەم سەرچاوانە بە ڕێژەیەكە كە نزیكەی 78%ی دەشتەكانی ئەم وڵاتە بەرەو فەوتان دەچن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …