سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

دوو شاعیری ئێرانی بە زیندان و شەلاق حوكم دران

“مێهدی مووسەوی و فاتمە ئێختساری” ژن و مێرد و دوو شاعیری ناسراوی
“پۆست مۆدێرن”ی ئێرانی لەلایەن دادگەی ئێرانەوە بە 20 ساڵ زیندان و 198 زەربە شەلاق حوكم دراون.

مێهدی مووسەوی لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی بڵاوی كردووەتەوە، ئەو حوكمە بە تۆمەتی “سووكایەتی بە پیرۆزییەكان، بڵاوكردنەوەی وێنەی بێ‌ ئەخلاقی لە ئەنتەرنێت، ماچكردن و دەستدانەوە لەگەڵ كەسانی نامەحرەم” بەسەر ئێمەدا سەپاوە.

مووسەوی ئاماژەی بەوەش داوە كە لەلایەن لقی 28ی دادگەی شۆڕشی تارانەوە ئەو بە 9 ساڵ زیندان و 99 زەربە شەلاق هاوسەرەكەشی (فاتمە ئێتساری) بە 11 ساڵ و 99 زەربە شەلاق مەحكوم كراون.

ئەو شاعیرە ئێرانییە لە درێژەدا ئەو حوكمەی دادگەی بە نادادپەروەرانە وەسف كردووە و نووسیویە: “وەها حوكمێكی نادادپەروەانە بە تاوانی شیعر نووسین و چاپكردنی كتێب لە نیشتمانەكەمدا تەنیا بە پەڵەیەكی رەش بەسەر شعووری مرۆڤایەتی و ئازادیی رادەربڕین دادەنێم و هیوادارم رۆژێك بێت كە كەسێك بە تۆمەتی شیعر نووسین و ئازادی زیندانی درێژخایەنی بەسەردا نەسەپێت.”

ئەو دوو هاوسەرە شاعیرە ساڵی 2013ش دەستگیر و بۆ ماوەی دوو مانگ لە زیندانی ئێوین لەژێر چاودێری سپای پاسداراندا بوون.

ئەو دوو شاعیرە لە شاعیرە پۆست مۆدێڕنە ناسراوەكانی ئێرانن و لە كاتێكدا ویشتوویانە لە ئێران بڕۆنە دەرەوە پاسپۆتەكانیان لێ‌ سەنداروە.

مێهدی مووسەوی یەكێك لە شاعیرە ناسراوەكانی بواری غەزەلی پۆست مۆدێڕنە كە یەكێك لە كۆمەڵە شیعرەكانی بەناوی “باڵندە نە بچووك بوو، نە باڵندە” و ئەم دوو شاعیرە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لایەنگری زۆریان هەیە و شیعەركانیان زۆر ناسراوە و دوایین كۆمەڵە شیعری “فاتمە ئیختساری”ش بەناوی “باسە فیمینسیتییەكان پێش كوڵاندنی پەتاتە” كە ئەو كتێبە لەلایەن ئیدارەی رۆشنبیریی ئێرانەوە لە كتێب فرۆشییەكان كۆ كرایەوە و قەدەغە كرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …