سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

داراییەكانی داعش گەیشتە 2200 ملیار دۆلار

ناوەندێكی توێژینەوەی فەرانسەوی رایگەیاند كە داراییەكانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق‌و سوریە گەیشتووەتە نزیكە 2200 ملیار دۆلار.

هەفتەنامەی “چلنج”ی فەرانسە سەر بە سەنتەری “توێژینەوەی تیرۆریزم” كە ساڵی 2014 دەستی بەكاركردوە، دەڵێت داراییەكانی گروپی داعش لە عێراق‌و سوریە نزیكەی 2200 ملیار دۆلار‌و ئەم گروپەی تەنها لەماوەی ساڵێكدا 200 ملیار دۆلاری بە داراییەكانی خۆی زیاد كردوە.

بەپێی راپۆرتی گۆڤارەكە ئەو سامان‌و داراییە لە رێگەی فرۆشی نەوت‌و گاز‌و ئەو باجانەیە كە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی دەستی دەكەوێت.

هەروەها هاتووە كە ئەم سامانەی داعش بۆ كۆنترۆڵی بەشێكی زۆری خاكی سوریە‌و عێراق دەگەڕێتەوە بەجۆرێك 80%ی بەرهەمی نەوت سوریە‌و 10%ی نەوتی عێراق لەدەستی داعشدایە.

بەپێی ئامارێك كە ئەم سەنتەرە بڵاویكردوەتەوە داعش تەنیا لە پارێزگای نەینەوای عێراق 50%ی موچەی كارمەندانی دەبڕێت كە نزیكەی 60 هەزار كەس دەبن‌و وەك باجی ساڵانە بۆ خۆی دەبات كە بڕەكەی نزیكەی 500 تا 600 ملیۆن دۆلارە.

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە راپۆرتێكدا رایگەیاندبوو كە داعش بە شێوەی سیستماتیك‌و بە نرخی دیاریكراو قاچاغی مرۆڤ دەكات. منداڵانی كەمتر لە دە ساڵ بە 150 یۆرۆ، مێرمنداڵ 110 یۆرۆ، ژینانی 20 تا 30 ساڵ 70 یۆرۆ دەفرۆشرێن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …