سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

رۆژی جلوبەرگی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان رێزی لێ گیرا + وێنە

رۆژی جلوبەرگی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە لایەن هاوڵاتییانەوە رێزی لێ گیرا.

رێكەوتی پێنجشەممە 23ی مانگی رەزبرە، لە سەر داوای چالاكانی مەدەنی، رۆژی جلوبەرگی كوردی رێزی لێگیرا و هاوڵاتییانی كوردی رۆژهەڵاتی لە هەموو كون و كوژبنێكی جیهان و بەتایبەت لە نێوخۆی وڵات، بە جلوبەرگی كوردییەوە لە ماڵەكانیان هاتنە دەر و ئەو رۆژەیان بەرز نرخاند.

لە شاری سنە بە سەدان هاوڵاتیی بە كۆبوونەوە لە پارك و مەیدانی ئێستقلال بە جلوبەرگی كوردییەوە ئامادەبوون و گرتنی رێوڕەسم و هەڵگرتنی چەند تراكتێك رێزیان لە رۆژی تەرخان كراو بە جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیان گرت و بەم بۆنەوە حكومەت هێزێكی زۆری بە ناو شارەكەدا بڵاو كردەوە.

هەرەوەها هەواڵەكان باس لەوە دەكات، پاش ئەوەیكە كۆمەڵێكی زۆر لە خەڵكی شاری سەقز بۆ بەرز راگرتنی رۆژی جلوبەرگی كوردی لە ماڵەكانیان هاتنە دەرەوە، لەگەڵ هێزە ئەمنیەتییەكان تووشی تێكهەڵچوون بوون، بەڵام هەتا ئێستا وردەكاریی زۆرتر و ئەگەری بریندار بوون یان دەستگیر كردنی هیچ هاوڵاتییەك بڵاو نەكراوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …