چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

هەشت ئەندامی دیكەی سپای پاسداران لە سوریە كوژران

تەلەڤیزیۆنی ئورینت سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سوریە رۆژی پێنجشەممە 23ی مانگی رەزبەری 1394ی هەتاویی لە زاری سەرچاوە هەواڵنێرییە حكومەتییەكانی ئێرانەوە بڵاوی كردووەتەوە، كە لە ماوەی 24 كاتژمێردا 8 ئەندامی سپای پاسداران لە دەوروبەری حەما و لازقیە كوژراون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها رایگەیاندووە كە، 4 كەس لە كوژراوەكان سەر بە سپای پودس، تیپی 41ی بەسیج و 4 كەسیشیان ئەندامە ئەفغنیەكانی سپای پاسداران لە ناسراو بە فاتێمیون بوون.

رۆژی سێشەممەش سەرچاوە هەواڵنێرییە حكومەتییەكانی ئێران، هەواڵی كوژرانی سەرتیپ” فەرشاد حەسونی زادە”ی فەرماندەی تیپی”سابرین” سەر بە سپای پاسدارانی ڕاگەیاند.

تیپی “سابرین” سەربە هێزە زەوینیەكانی سپای پاسدارنە و لەسەرەتای ساڵانی دوو هەزاردا بەئامانجی لەناوبردنی هێزە كوردییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دروست كرا. بەڵام دواجار ئەركی عەمەلیاتی لە ناوچەكانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران كە هاوسێی پاكستانە، بەو تیپە سپێردرا. چونكە لەو ناوچانەشدا بلوچەكان چەند جموجوڵێك چەكدارییان هەیە.

لە لایەكی دیكەوە هەر هەمان سەرچاوە حكومەتییانە، هەواڵی كوژرانی سەرتیپێكی دیكەی سپای پاسداران بە ناوی ” حەمید موختار بەند” ناسراو بە” ئەبو زەهرا” فەرماندەی پێشووی “تیپی یەكەمی حزرەتی حوجەتی ئەهواز”یان بڵاو كردەوە. ناوبراویش یەكێكە لەو فەرماندانەی سپای پاسداران كە بۆ شەڕ لە سوریە رەوانەی ئەو وڵاتە كراوە.

لە لایەكی دیكەوە، تەلەڤیزیۆنی ئەلمنار سەر بە حیزبوڵلای لوبنان رێوڕەسمی ئەسپەردە كردنی یەكێك لە فەرماندە پلە بەرزەكانی ئەو گرووپە بە ناوی “حەسەن حسێن ئەلحاج”ی بڵاو كردەوە كە ئەویش لە شەڕی سوریەدا كوژراوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 19ی ڕەزبەری 1394ی هەتاوی، ئەندامێكی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، لەگەل 10 ئەندامی دیكەی سەر بە سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریە كوژراون.

لەو شەڕەدا “عەلیڕەزا قنواتی” سەرهەنگی سپای پاسدارنی ئێران لەگەڵ 8 ئەندامی دیكەی سەر بە سپای پاسداران لە گوردانی “فاتێمیون” و 2 ئەندامی دیكەش سەر بە گوردانی “زینبیون” لە وڵاتی سووریە كوژراون.

ئێستاكە ژمارەیەكی زۆر لە هێزەكانی سپای پاسداران و بەسیج لەژێر ناوی گرووپی ”پارێزەرانی حەرەمی زەینەب” لە سووریە لە تەنیشت بەشار ئەسەد لە دژی دژبەرانی ئەو حكومەتە شەڕ دەكەن.

شایانی باسە، چەند ڕۆژ لەمەوبەر “حوسێن هەمەدانی”، پیاوی ژمارە 2ی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، لە شاری “حەلەب”ی سووریە، لەلایەن هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكومەتی ئەسەدەوە كۆژرا.

تا ئێستا بە دەیان ئەندامی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی كە هەندێكیان لە ئاستی فەرماندهی بوون لە نێو خاكی سوریە كوژران و لەو رێژەیەش ژمارەیەكیان هاوڵاتیی ئەفغانی و پاكستانی بوون كە دەوترێ كۆماری ئیسلامی بۆ بەشداریی كردن لە شەڕی ناوخۆی سوریە مانگانە هەزار دۆلاریان پێ دەدات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …