چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

خوێندكارێكی كورد چوونەدەرەوەی لەئێران قەدەغە دەكرێت

بەرپرسانی فرۆكەخانەی تاران چوونە دەرەوەی خوێندكارێكی كورد قەدەغە دەكەن كە لە وڵاتی ئیتالیا خوێندكاری زانكۆیە.

بەپێی ئەو هەواڵەی بەزاگرۆسپۆست گەیشتووە، (ئارام دڵ تەوانا)، كە خوێندكاری كوردی یەكێك لەزانكۆكانی ئیتالیایە، بۆ سەردانی كەسوكاری بۆ ئێران دەگەڕێتەوە، بەڵام كاتێك دەیەوێت بۆخوێندنەكەی لە ئیتالیا بگەڕێتەوە، لە فرۆكەخانەی تاران لەلایەن حەراسەتی فرۆكەخانەوە ئاگادار دەكرێتەوە كە چوونەدەرەوەی قەدەغە كراوە.

بە پێی زانیارییەكان هاوكات كەلوپەلی تایبەتی ئەو خوێندكارە وەك لاپتۆبەكەی لەلایەن هێزەكانی حەراستەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

تا ئێستا ئاشكرا نەبووە بە چ هۆكارێك (ئارام دڵ تەوانا ) چوونە دەرەوەی لە ئێران قەدەغە كراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …