سێ شه‌ممه‌ 7 ئایار 2024

کوردستان

بانگكردن و دەستگیری ژمارەیەك لە خوێندكارانی زانكۆی “رازیی” كرماشان

ژمارەیەك لە خوێندكارانی زانكۆی “رازیی” كرماشان لە لایەن حەراسەتی زانكۆ بانگهێشت و 3 خوێندكاری یارسانی ئەو زانكۆیەش لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كران.

زۆرتر بخوێنەوە »

پارێزگای “سنە” بە هەزاران میلیارد تمەن كەمی بودجەی هەیە

نوێنەری شارەكانی سنە، دیواندەرە و كامیاران لە مەجلیسی كۆماری ئیسلامی باس لەوە دەكات كە، بەڵێنەكانی رووحانی لە كاتی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماریی، هەتا ئێستاش جێبەجێ نەكراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

رێوڕەسمی یادی گیانبەختكردوو”ئێحسان فەتاحیان”لە كرماشان و سنه بەڕێوەچوو/بەوینه

بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كەس و كار و چەند كەس لە چالاكانی سیاسی و مەدەنی شارەكە، رێوڕەسمی پێنجەمین ساڵیادی ئێعدامی گیانبەختكردوو “ئێحسان فەتاحیان” لە شاری كرماشان بەڕێوە چوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

ناڕەزایی كۆمەڵێ لە وەرزێڕانی شاری “كامیاران”

ژمارەیەكی بەرچاو لە وەرزێڕانی “گەرمە شامی” لە شاری كامیاران لە ناڕەزایی بۆ بەدوادانەچوونی خواست و داواكارییەكانیان لە لایەن رێكخراوی ناوەندی تەعاونی گوندەكانی ئێران، لە بەردەم یەكیەتی گوندنشینانی شارەكە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان بەڕێوە برد.

زۆرتر بخوێنەوە »

نەدانی حەقدەست و بیمەی كرێكارانی پیشەسازیی و كان لە”سەڵماس”

سەرۆكی ئیدارەی پیشەسازیی و كانی كۆماری ئیسلامی لە شاری “سەڵماس” سەر بە پارێزگای ورمێ رایگەیاند: نەدانی حەقدەست، پارەی بیمە و هەندێ كێشە و گرفتی دیكە، سەرەكیترین كێشەكانی كرێكاران لە شاری سەڵماس پێكدەهێنن.

زۆرتر بخوێنەوە »