پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

پارێزگای “سنە” بە هەزاران میلیارد تمەن كەمی بودجەی هەیە

نوێنەری شارەكانی سنە، دیواندەرە و كامیاران لە مەجلیسی كۆماری ئیسلامی باس لەوە دەكات كە، بەڵێنەكانی رووحانی لە كاتی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماریی، هەتا ئێستاش جێبەجێ نەكراوە.

بە پێی هەواڵەكان لەمبارەوە، ئەحسەن عەلەوی بە ئاماژە بە بەڵێنەكانی حەسەن رووحانی سەبارەت بە كێشە و گرفتی نەتەوە جیاجیاكانی ئێران، باسی لەوە كردووە كە، نوێنەرە كوردەكانی مەجلسی كۆماری ئیسلامی، تا ئێستا 100 جار داوای چاوپێكەوتنی رووحانیان كردووە، بەڵام هەتا ئێستا ئەو داوایە بە هیچ شێوەیەك ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە.

ئەحسەن عەلەوی دەڵێ ئەمڕۆ نوێنەرانی زۆربەی شارو ناوچەكانی ئێران جێگای پڕۆژە پیشەیی‌و گەڵاڵە درێژماوەكان بۆ گەشەپێدانی زیاتری شارو ناوچەكانیان دەكەون، بەڵام نوێنەرانی كورد دەبێ شەڕو هاواری وەرگرتنی بودجە بۆ قیرتاوكردنی ڕێگای دێهاتەكان‌و چارەسەری كێشەی ئاو و ئاوەڕۆ و ئەو جۆرە باسانە بن.
ئەو هەروەها وتوویەتی، بڕە بودجەو ئیعتباری لەبەرچاوگیراو بۆ بەشی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای سنە لەو ساڵدا پاش هەڵاو هەنگامەی زۆر تەنیا 600 میلیارد تمەن بووە، بەڵام ئەوەندە پارەیە بەشی تەواوكردنی پڕۆژەیەكی گرینگی ڕێگاوبانیش ناكا.
عەلەوی دەڵێ ئێمە وتومانە كە هەر بۆ تەواوكردنی پڕۆژە نیوەتەواوەكان لە پارێزگای زیاتر لە 7000 میلیارد تمەن پێویستە، بەڵام تا ئێستا بە هەر هۆیەك بێ ئەو داوایەش پشتگوێ خراوە.

شایانی باسە، پێشتریش هەواڵێك بڵاو كرایەوە و ئاماژەی بەوە دابوو، كە هاوكات لەگەڵ ئەویەكە بارینی بەفر و سەهۆڵبەندان زووتر لە ساڵانی رابوردوو، لە كوردستانی دەستی پێكرد، بودجەی ئیدارەی رێگەوبانی پارێزگای سنە وەكوو زۆربەی ئیدارە و ناوەندە دەوڵەتییەكانی دیكە، 50% كەمی كردووە.

لە لایەكی دیكەوە باس لەوە دەكرێ كە، 40% ماشێن‌ و دام و دەزگاكانی ڕێگا و بانی سنە پەكیان كەوتوەو بەهۆی كەمی بودجە تا ئێستا چاك نەكراونەتەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.