ئاو و نان لە شاری سەقز دەست ناكەوێ

بە هۆی شكانی “شا لوولە”ی ئاوی شاری سەقز، ئاوی شارەكە بڕاوە و “نان”یش دەست ناكەوێ.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە *زاگرۆس پۆست* لە دوێنێ ئێوارەوە “شا لوولە”ی ئاوی ناوشاری سەقز كە لە نزیك گوندی “دەرە پەمان”دایە، لە شەوی رابردووەو شكاوە و ئێستا هیچ شوێنێكی شارەكە ئاویان نیە و بەو هۆیەوە نانەواییەكانیش كار ناكەن و خەڵكی شارەكە لە دۆخێكی شپرزەدا دەژین و نان و ئاویان دەست ناكەوێ.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ئاوی خواردنی شاری سەقز زۆر پیسە و زۆرتر لە قوڕاو دەچێ تا ئاوی خواردن و تا ئێستا زۆر جار خەڵكی شارەكە لەو پەیوەندەدا نەڕەزاییان دەربڕیوە و تەنانەت بەرپرسی ماڵپەڕی “شار نیوز” بە ناوی “هیوا فولادی” كە تایبەت بە هەواڵ و زانیاری شاری سەقزە، بە هۆی بڵاو كردنەوەی ئەو هەواڵە لەگەڵ فەرمانداری شار تووشی كێشە بووە و تەنانەت چەندین جاریش لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتی و نیزامیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە، بانگهێشت و دەستگیر كراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.