چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

یەكێكی دیكە لە زیندانیانی سیاسی زیندانی میناب باری تەندروستی ناجێگیرە

زیندانیەكی سیاسی دیكەی نێو زیندانی شاری میناب باری تەندروستی تووشی كێشە بووە و پێویستی بە نەشتەرگەری بەپەلە هەیە.

كەمپەینی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لەئێران رایگەیاندووە، “محەممەد حسێن رەزایی” تەمەن 29 ساڵ و خەڵكی شاری “دیواندەرە” لەكاتی دەستگیركردنی لەگرتووخانەی حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە، بە هۆی لێدان و ئەشكەنجە و هەروەها هەڵواسین، شانی شكاوە و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە.

ئەو زیندانیە سیاسیە كوردە جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٠ لە دەورووبەری شاری سنە هاوڕێ لەگەڵ 3 كەسی دیكە بە ناوەكانی “چەنگیز قەدەمخێر، فەردین فەرەجی و ئەیوب ئەسەدی”  دەستگیر كرا.

ئەو 4 زیندانیە سیاسیە كوردە رێكەوتی 21ی مانگی گەلاوێژی١٣٩١ی هەتاویی بە تاوانی موحرابە(شەڕ لەگەڵ خودا) لە رێگای ئەندامیەت لە حیزبێكی كوردستانیی نەیاری كۆماری ئیسلامی لە دادگای ئەو حكومەتە لە شاری سنە بە سەرۆكایەتی قازیی بابایی دادگایی كران و لە ئاكامدا “محەمەد حسێن رەزایی بە 30 ساڵ زیندان و دوور خرانەوە بۆ زیندانی “میناب”، چەنگیز قەدەمخێر 40 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی “مەسجد سلێمان”، فەردین فەرەجی 30 ساڵ زیندان و دوور خرانەوە بۆ زیندانی “تەبەس” و ئەیوب ئەسەدی بە 20 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی “كاشمەر” حوكم دران”.

شایانی باسە، محەمەد حسێن رەزایی دواتر بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللی 15 ساڵی دیكە حوكمی بەسەردا سەپا و بەگەشتی بە 45 ساڵ زیندان حكوم درا.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لەم رۆژانەی دواییدا كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی لە هەواڵێكدا ئاشكرای كرد، ئەفشین سوهراب‌زادە كە ماوەی پێنج ساڵە لەگرتووخانەكانی كۆماری ئیسلامیدایە، دوای كێشانی ئازارێكی زۆری جەستەیی و بێبەری بوونی لەچارەسەریی پزیشكی سەرەنجام دەركەوتووە كە تووشی “شێرپەنجەی ریخۆڵە” بووە.

ئەفشین سوهراب زادە تەمەن ٢٤ ساڵ، سەرماوەزی ١٣٨٨ لەشاری كامیاران دەستبەسەر و بۆ ماوەیەكی زۆر لەئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەدا لەژێر ئەشكەنجەدا بوونە.

بەپێی دوایین زانیارییەكان ئەو زیندانییە سیاسییە بە هۆی لێدان و ئەشكەنجەی زۆرەوە لووت و چەند ددانی شكابوو، هەروەها تووشی “فیتق”‌یش ببوو، كە دواتر لە نەخۆشخانەی شاری سنە نەشتەرگەری بۆ كرابوو.

ئەفشین سوهراب‌زادە لە لقی ٢‌ی دادگای كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە بە تاوانی پەیوەندیی لەگەڵ حیزبە كوردستانیەكان بە ٢٥ ساڵ زیندان و دوور خستنەوە بۆ میناب حوكم دراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.