دوو شه‌ممه‌ 29 نیسان 2024

کوردستان

“پاراستنی پارتی پێشمەرگەیەكی دیموكرات بێسەروشوێن دەكات”

پێشمەرگەیەكی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بەهۆی تەقەكردن لە ئۆتۆمبیلێكی ئیتلاعات لەناوچەی كۆیە لەلایەن پاراستنی پارتییەوە ماوەی سێ هەفتەیە بێسەرو شوێن كراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

خەڵاتی ساخارۆڤ بە دوو كچی كوردی ئێزیدی دەبەخشرێت

ناوی براوەكانی خەڵاتی ساخارۆڤ ئاشكراكران و نادیە موراد و لەمیا بەشار، هەر دوو كچە كوردی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش خەڵاتەكە وەردەگرن.

زۆرتر بخوێنەوە »

قاسمی سلێمانی لەگەڵ هەردوو باڵی ناکۆکی یەکێتی کۆدەبێتەوە

فەرماندەی سپای قودسی سەر بە سپای پاسدارانی رژیم، قاسمی سلێمانی لەگەڵ هەردوو باڵی ناکۆکی یەکێتی، کۆسرەت رەسوڵ و هێرۆ ئیبراهیم کۆبووەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەمەریكا لەسەر گرتنی هاوسەرۆكەكانی ئامەد هەڵوێستی خۆی نیشاندا

وتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پاش دەستگیركردنی دوو هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی شاری ئامه‌د ڕایگەیاند له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری ڕه‌وشی‌ توركیا ده‌كه‌ن.

زۆرتر بخوێنەوە »

کتێبی میژووی ئەدەبی کوردانی ئەردەڵان چاپ و بڵاوکرایەوە

ڕۆژی سێ‌شەممە ٤ی خەزەڵوەر، کتێبی مێژووی ئەدەبی کوردانی ئەردەڵان لەمەراسیمێكدا بە بەشداریی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی زانکۆ و خوێندکارانی بەشی مێژوو بڵاوكرایەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆنگرەی پژاك هاوسەرۆكی نوێی هەڵبژارد

پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) لە پێنجەمین كۆنگرەی خۆی هاوسەرۆكی پارتەكەی گۆڕی‌و لەبری حاجی ئەحمەدی، سیامەند موعینی وەك هاوسەرۆك هەڵبژارد.

زۆرتر بخوێنەوە »

پێشمەرگەیەكی پارتی ئازادی لەشەڕ لەگەڵ داعش شەهید بوو

پێشمەرگەیەکی پارتی ئازادی کوردستان بە ناوی  ئەیوب ڕەمەزانی ناسراو بە “ئاوارە” لە شەڕی ئازادکردنی موسڵ لە میحوەری ناوەرانی شارەدێی فازلیە شەهید بووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

هەڵسوڕاوێكی مەریوان پاش گەڕانەوەی لەباشوری كوردستان دەستگیركرا

هەفتەی رابردوو سۆران رەشیدی، هەڵسوڕاوی سیاسی خەڵكی مەریوان پاش گەڕانەوە لەباشوری كوردستان لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی دەستگیركرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

شەش هەڵسوڕاوی كرێكاریی كامیاران بە 4ساڵ‌و نیو زیندان مەحكوم كران

لقی یەكی دادگای ئینقلابی سنە شەش هەڵسوڕاوی كرێكاریی شاری كامیارانی بەتۆمەتی پرۆپاگەندە دژی رژیم‌و بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی یەكی مانگی مەی بە 4 ساڵ‌و شەش مانگ مەحكوم كرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

بەهۆی تەقینەوەی مین دوو هاوڵاتی كورد برینداربوون

ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە 17ی رەزبەر، مینێك لە نزیك پاسگا كۆنەكەی سەوڵاوا تەقییەوە كە بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

لەناوچەكانی مەریوان‌و رەبەت هێرشكرایە سەر بنكەكانی رژیم

شەوی رابردوو لە دوو چالاكی جیاجیا لەلایەن هێزێكی چەكدارەوە لەناوچەی مەریوان‌و رەبەت هێرشكرایە سەر بنكەی هێزەكانی رژیم.

زۆرتر بخوێنەوە »

ترمیناڵی لۆرستان داوای لێبوردەن دەكات

لە رۆژانی رابردوو وێنەی ئاگادارییەك لە ترمیناڵی شاری خورم ئاباد هەڵوسرا كە توڕەیی‌و ناڕەزایی خەڵكی كوردستانی لێكەوتەوە، پاش چەند رۆژ بەرپرسی پەیوەندییەكانی ئەو ترمیناڵە داوای لێبوردەن دەكات.

زۆرتر بخوێنەوە »

هەڵسوڕاوانی كەمپینی “نا بۆ تانكەری مەرگ” بە كەفالەت ئازاد كران

چوار كەس لە هەڵسوڕاوانی كەمپینی “نا بۆ تانكەری مەرگ” كە بەهۆی بەشدارییان لەخۆپیشاندانی مەریوان دەستگیركرابوون بە كەفالەت ئازاد كران.

زۆرتر بخوێنەوە »

گیراوەكانی شاری مەریوان تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە

پێنج کەس لە ڕێکخەران و هەڵسووڕاوانی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکەی مەریوان كە لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كراون تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە.

زۆرتر بخوێنەوە »