دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

ترمیناڵی لۆرستان داوای لێبوردەن دەكات

لە رۆژانی رابردوو وێنەی ئاگادارییەك لە ترمیناڵی شاری خورم ئاباد هەڵوسرا كە توڕەیی‌و ناڕەزایی خەڵكی كوردستانی لێكەوتەوە، پاش چەند رۆژ بەرپرسی پەیوەندییەكانی ئەو ترمیناڵە داوای لێبوردەن دەكات.

پاش بڵاوبوونەوەی ئەو وێنەیە كە لێی نوسراوە “هاتن بە جلی كوردی قەدەغەیە” لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەرەوڕووی توڕەیی خەڵكی كوردستان بووەوە‌و زۆربەی كاربەرانی ئینترنت بە بڵاوكردنەوەی وێنەی خۆیان بە جلوبەرگی كوردی بەرەوڕووی ئەو سوكایەتییە بوونەوە.

پاش چەند رۆژ لەم رووداوە، رەزا عەبدی بەرپرسی پەیوەندییەكان ترمیناڵی لۆرستان لە لێدوانی بە ماڵپەڕی زرێواری راگەیاندوە “ئەم كارە نا ئەخلاقی ‌و نادروستە لەلایەن شیركەتێكی بەشی خسوسی لەمانگی خاكەلێوەی ئەمساڵ لە ترمیناڵی خوڕم ئاوا هەڵواسرا كە دواتر لێپێچینەوەیان لەگەڵدا كرا”.

ناوبراو داوای لێبوردەن دەكات‌و دەڵێت مەبەستیان سوكایەتی بە جلوبەرگی كوردی نەبووە.

چەند وێنەیەك لەكاردانەوەی خەڵك لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان:

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …