یه‌ك شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 2021
ماڵەوە / سیاسی / كۆنگرەی پژاك هاوسەرۆكی نوێی هەڵبژارد

كۆنگرەی پژاك هاوسەرۆكی نوێی هەڵبژارد

پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) لە پێنجەمین كۆنگرەی خۆی هاوسەرۆكی پارتەكەی گۆڕی‌و لەبری حاجی ئەحمەدی، سیامەند موعینی وەك هاوسەرۆك هەڵبژارد.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا پژاك،  پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی بەڕێوەبردووە. پەژاک لەو کۆنگرەکەیاندا ژمارەیەک گۆڕانکاریی ئەنجامداوە.

لە پێنجەمین کۆنگرەی پەژاک حاجی ئەحمەدی هاوسەرۆکی ئەو حزبە گۆڕدرا، چونکە وادەی هاوسەرۆکایەتییەکەی کۆتایی پێهاتبوو و لە شوێنی ئەو سیامەند موعینی هەڵبژێردرا بۆ هاوسەرۆکی نوێی پەژاک.

جگە لە سیامەند موعینی، زیلان ورمێش بۆ هاوسەرۆکیی پەژاک هەڵبژێردراوە و ژمارەیەکی تریش لە کادیرانی ئەو حزبە لەو کۆنگرەیەدا هەڵبژێردراون بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و ئەنجوومەنی ناوەندیی ئەو حزبە.

سیامەند موعینی خەڵکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کوڕی سولەیمانی موعینی یەکێک لە ڕابەرانی بزووتنەوەی سیاسی و چەکداریی ساڵانی ١٩٦٧ – ١٩٦٨ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بابەتی هاوپۆل

ھێزەکانی سوپای پاسداران، دەستیان بەسەر کۆڵبەرێکی بریندار داگرت

ھێزەکانی سوپای پاسداران، دەستیان بەسەر کۆڵبەرێکی بریندار داگرت بە پێی ھەواڵەكان، رۆژی پێنجشەممە ٤ی مانگی …