شه‌ممه‌ 14 كانونی یه‌كه‌م 2024

ئەمەریكا لەسەر گرتنی هاوسەرۆكەكانی ئامەد هەڵوێستی خۆی نیشاندا

وتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پاش دەستگیركردنی دوو هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی شاری ئامه‌د ڕایگەیاند له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری ڕه‌وشی‌ توركیا ده‌كه‌ن.

جان كەری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌ میانی كۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌دا له‌و باره‌وه‌ ڕایگه‌یاند “ئێمه‌ داوا ده‌كه‌ین هه‌ر ده‌ربڕینێكی ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكانی ئامه‌ده‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ بێت و به‌پێی یاسا بێت. ئێمه‌ هه‌روه‌ها داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی جێبه‌جێكردنی یاسای توركیا ده‌كه‌ین به‌ ددان به‌خۆداگرتنی پێویست و رێزگرتن له‌ ئازادی ڕاده‌ربرین كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت.”

دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ریه‌كه‌ له‌ فرات ئانڵی و گوڵتان كشانك هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی ئامه‌د – كه‌ گه‌وره‌ترین شاری باكوری كوردستانه‌ له‌ باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا – له‌لایه‌ن پۆلیسی ئامه‌ده‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی هاوكاریكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان ( په‌كه‌كه‌) ده‌ستگیركران.

خۆپیشانده‌رانی‌ ناڕازیی له‌دژی‌ ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د دوێنێ رژانه‌ به‌رده‌م بینای شاره‌وانییه‌كه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێگریان لیكردن و هێرشیانكرده‌ سه‌ریان.
ئامه‌د، گه‌وره‌ترین شاری باكوری كوردستانه‌ و له‌ ماوه‌ی رابردوودا پێكدادانێكی زۆر له‌ نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سه‌ربازانی سوپا و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیای تێیدا روویدا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …