چوار شه‌ممه‌ 20 ئه‌یلول 2017
ماڵەوە / كولتوور / کتێبی میژووی ئەدەبی کوردانی ئەردەڵان چاپ و بڵاوکرایەوە

کتێبی میژووی ئەدەبی کوردانی ئەردەڵان چاپ و بڵاوکرایەوە

ڕۆژی سێ‌شەممە ٤ی خەزەڵوەر، کتێبی مێژووی ئەدەبی کوردانی ئەردەڵان لەمەراسیمێكدا بە بەشداریی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی زانکۆ و خوێندکارانی بەشی مێژوو بڵاوكرایەوە.

ئەو کتێبە سەرەتا بە زمانی فەڕانسەوەی لە لایەن “شیرین ئەردەڵان”ەوە نووسراوە و دواتر “مورتەزا ئەردەڵانی” وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی و “کامبیز ئیبراهیم زادە”(زەردەشت موکریانی)، لە زمانی فارسییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.

ئەو بەرهەمە مێژووییە لێکۆڵینەوەی لە ژیانی دەسەڵاتدارانی ئەردەڵان و حوکمڕانیی ئەو بنەماڵەیەی لە ماوەی ٧٠٠ ساڵدا کردووە.

فەڕمانڕەوایەتی ئەردەڵان لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران، لە ساڵی ١١٦٩ لەلایەن “بابە ئەردەڵانەوە” دامەزراوە و هەروەها ساڵی ١٨٦٧ زایینی کۆتایی بەو حوکمڕانییە هاتووە.

بابەتی هاوپۆل

ئێران: 8 سەربازی کورد لە ماوەی دوو مانگدا کوژراون

سەربازێکی کورد بە ناوی “تەوحید شەهلایی” خەڵکی شاری کامیاران بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.