پێنج شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2023

شەش هەڵسوڕاوی كرێكاریی كامیاران بە 4ساڵ‌و نیو زیندان مەحكوم كران

لقی یەكی دادگای ئینقلابی سنە شەش هەڵسوڕاوی كرێكاریی شاری كامیارانی بەتۆمەتی پرۆپاگەندە دژی رژیم‌و بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی یەكی مانگی مەی بە 4 ساڵ‌و شەش مانگ مەحكوم كرد.

بەپێی بڕیاری دادگا هەریەك لە مێهرداد سەبوری بە 1 ساڵ زیندان، شاهۆ سادقی 3 مانگ، ئومید ئەحمەد یەك ساڵ، رۆژین ئیبراهیمی 1 ساڵ، ئارام محەمەدی 3 مانگ‌و دڵنیا سەبوری بە ساڵێك زیندان مەحكوم كراون.

جێگەی ئاماژەیە كە مێهرداد سەبوری‌و ئومید ئەحمەد لەگەڵ شاهۆ سادقی‌و ئارام محەمەدی لە مانگی گوڵانی ساڵی 1395 لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە پاش پشكنینی ماڵ‌و دەستگرتن بەسەر كەلوپەلەكانیان دەستگیر‌و لە 5ی جۆزەردان بە كەفالەت ئازاد كرابون.

هەروها رۆژین ئیبراهیمی‌و دڵنیا ئیبراهیمی رۆژی یەكی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت‌و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كرابوو

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …