هه‌ینی 22 ئه‌یلول 2017
ماڵەوە / کوردستان / قاسمی سلێمانی لەگەڵ هەردوو باڵی ناکۆکی یەکێتی کۆدەبێتەوە
قاسم سلێمانی

قاسمی سلێمانی لەگەڵ هەردوو باڵی ناکۆکی یەکێتی کۆدەبێتەوە

فەرماندەی سپای قودسی سەر بە سپای پاسدارانی رژیم، قاسمی سلێمانی لەگەڵ هەردوو باڵی ناکۆکی یەکێتی، کۆسرەت رەسوڵ و هێرۆ ئیبراهیم کۆبووەوە.

بەپێی هەواڵێكی سپی میدیا هەفتەی رابردوو فەرماندەی سووپای قودس، قاسمی سلێمانی بە جیا لە گەڵ هەریەک لە کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەسترۆشتووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبۆتەوە.

میدیاکانی هەردوو باڵی ناکۆکی یەکێتی، باڵی زۆرینەو باڵی ناوەندی بڕیار هیچ لێدوان و زانیارییەکیان لەسەر ئەو سەردانەی قاسمی سلێمانی بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام لەو دەمەوەی ناوبراو کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو باڵدا کردووە، جۆرە بێدەگیەک لەلایەن هەردوو باڵەوە پەیڕەو دەکرێت.

بە پێی هەواڵەكەی سپی، تا ئێستا ئاشکرا نییە کە قاسمی سلێمانی ئەو هەوڵەی بۆ یەکخستنەوەی هەردوو باڵی ناکۆکی نێو یەکێتی چۆنە، بەڵام ئاماژە بۆ بوونی پرۆژەیەکی ئێرانی بۆ رێکخستنەوەی هەردوولا دەکرێت کە قاسمی سلێمانی پێشنیاری بۆ کردوون.

لەدوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی و سەرهەڵدانی ناکۆکییەکانی نێو یەکێتی یەوە، ئێران لەهەوڵدایە بۆ لێک نەترازانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و چەندانجار وەفدی باڵای بە نهێنی رەوانەی هەرێم کردووەو چاوی بە بەرسانی هەردوولا کەوتووە.

بابەتی هاوپۆل

ئێران: 8 سەربازی کورد لە ماوەی دوو مانگدا کوژراون

سەربازێکی کورد بە ناوی “تەوحید شەهلایی” خەڵکی شاری کامیاران بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.