چوار شه‌ممه‌ 27 ئه‌یلول 2023

لەناوچەكانی مەریوان‌و رەبەت هێرشكرایە سەر بنكەكانی رژیم

شەوی رابردوو لە دوو چالاكی جیاجیا لەلایەن هێزێكی چەكدارەوە لەناوچەی مەریوان‌و رەبەت هێرشكرایە سەر بنكەی هێزەكانی رژیم.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، شەوی رابردوو 17/18ی رەزبەر، گروپێكی چەكداری كورد هێرشیان كردەسەر بنكەیەكی هێزەكانی رژیم لەناوچەی گوڵیچەر سەر بەمەریوان‌و چەندین كاتژمێر شەڕەكە بەردوام بووە.

هاوكات هەر شەوی رابردوو لەناوچەی رەبەت چەند چەكدارێكی نەناسراو هێرشیان كردوەتەسەر چەند بنكەیەكی هێزەكانی سپای پاسداران‌و زیانێكی زۆریان پێگەیاندوە.

تا ئێستا وردەكاریی ئەو هێرشانە‌و ناسنامەی چەكدارە كوردەكان ئاشكرا نەبووە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …