ئەبو محەمەد عەدنانی، وتەبێژی گروپی داعش بە راگەیاندنی دامەزراندنی “ویلایەتی خوراسان” وتی: ئەو ناوچەیە بەشێك لە “سنورەكان”ی ئەو گروپە دەبێت.
زۆرتر بخوێنەوە »جیهان
ئێشپیگێل: ئێران تا ئێستا 15 میلیارد دۆلاری لە شەڕی سووریەدا خەرج كردووە
چالاكی و بەشداریی نیزامیی ئێران لە شەڕی نێوخۆیی سووریەو عێراقدا لایەنی جۆربەجۆری بەخۆوە گرتووە و بەپێی لێكدانەوەی كارناسان، لە ساڵی 2011 تا ئێستا ئیران لە نێوان 9 تا 15 میلیارد دۆلاری تەنیا لە سووریەدا خەرج كردووە.
زۆرتر بخوێنەوە »پنتاگۆن: پێشمەرگە 700 كیلۆمتری چوارگۆشی لە چنگی داعش رزگار كردووه
“جان كیربی” وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا(پێنتاگۆن) لە كورتە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد: لە سەرەتای شەڕی داعش لە عێراق واتە لە ماوەی 5 مانگی رابردوودا تا ئێستا تەنیا 1% لە ناوچە داگیراوەكانی لەدەست داوە و ئەویش لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە بووە.
زۆرتر بخوێنەوە »هەزار مزگەوت لە بریتانیا بوونی هەیە و سەرۆك وەزیران داوایی ئارامییان لێ دەكات
سەرۆك وەزیرانی بریتانیا نامەیەك بۆ 1000 مزگەوتی وڵاتەكەی دەنێرێت و داوایان لێدەكات نەهێڵن ئازادی رادەربڕین و سەروەریەكانی وڵات لەناو بچێت و رێگربن لە بڵاوبونەوەی تیرۆر.
زۆرتر بخوێنەوە »كوژرانی چەند فەرماندەی پلەبەرزی سپای پاسداران و حیزبوڵڵا بە دەستی ئیسرائیل
راگەیاندنی گشتی سپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: “محەممەد عەلی ئەڵڵە دادی” یەكێك لە فەرماندە پلە بەرزەكانی سپای پاسداران بەهۆی بۆردوومانی هەلیكۆپتەری ئەرتشی ئیسرائیل كوژراوە. بە پێی بەیاننەمەكەی سپای پاسداران، “ئەڵـڵە دادی” كە پلەی “سەردار”ی هەبووە و فەرماندەی سپای ئەلغەدەیری یەزد بووە، رۆژی یەكشەممە 28ی مانگی بەفرانبار لە ناوچەی قۆنەیترە هاوڕێ لەگەڵ چەند فەرماندەیەكی حیزبوڵڵای لوبنان كرانە ئامانج و حیزبوڵڵای …
زۆرتر بخوێنەوە »گیانلەدەستدانی 40 زیندانیی لە باكووری كوردستان و توركیە
لقی رێكخراوی ئیهاد لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان سەبارەت بە دۆخی زیندانیانی نەخۆش لە زیندانەكانی توركیە كۆنفرانسێكی هەواڵنێرییان بەڕێوە برد.
زۆرتر بخوێنەوە »كوژران و دەستگیركردنی 29 كەس لە ئوروپا لە پەیوەند لەگەڵ داعش
پاش عەمەڵیاتی بەرینی دژە تێرۆریستی لە وڵاتی “بێلژیك” لە پەیوەند لەگەڵ تێرۆریسمی ئیسلامی، دۆخی ئەو وڵاتە بە ئاستێكی زۆر ئەمنیەتی كراوەتەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »نزیكەی 5 هەزار هاوڵاتیی ئوروپایی لە ریزی ئیسلامیە توندڕەوەكاندان
سەرۆكی پۆلیسی یەكێتی ئوروپا “یۆرۆپۆڵ” رایگەیاند: نزیكەی 5 هەزار هاوڵاتی ئوروپایی چوونە ریزی گروپە چەكدارە توندڕەوەكانەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »دەوڵەتی سوریە بە یارمەتی ئێران و کورەی باکوور وزەخانەی ئەتۆمی دامەزراندووە
حەفتە نامەی “ئێشپیگڵ”ی ئاڵمانی لە هەواڵێكی بە بەڵگەوە، باس لەوە دەكات كە بەشار ئەسەد بە یارمەتی كۆماری ئیسلامی ئێران وزەخانەیەكی ئەتۆمی لە سوریە دامەزراندووە.
زۆرتر بخوێنەوە »قوربانی بوونی زیاتر لە 12 كەس بە هۆی هێرش بۆ سەر دەفتەری رۆژنامەیەك لە فەرانسە
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی مانگی بەفرانبار، هێرشكرایە سەر بنكەی گۆڤارێكی فەرانسەوی لە نێوەڕاستی پاریس پێتەختی ئەو وڵاتە و لە ئەنجامدا لانیكەم 12 كەس كوژران و ژمارەیەكی كەسی دیكەش برینداربوون.
زۆرتر بخوێنەوە »نزیك بە 7% لە كرێكارانی پیشەیی جیهان لە داوێنی”زاگرۆس” دەژین
هەبوون و پاراستنی ژینگە یەكێك لە پێوەرە سەرەكیەكانی گەشەی وڵاتانی دێتە ئەژمار و ئەوڕۆكە بەرهەمهێنانی دارستان نزیكەی 120 میلیارد دۆلارە و پیشەی 6/8 لە كرێكارانی پیشەیی جیهان لەو بەشەدا كار دەكەن.
زۆرتر بخوێنەوە »داعش 120 ئەندامی خۆی كوشت
گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە (داعش) لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا نزیكەی 120 چەكداری خۆی كوشتوووە، كە زۆربەیان بە نیاز بوون بۆ وڵاتەكانی خۆیان بگەڕێنەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »لە ساڵی 2014ی زایینی 38 هەزار عێراقی و ئەفغانی بوونەتە قوربانیی شەڕ
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان كە پشتیان بە ئامارەكانی نێردراوی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق بەستوە، ساڵی 2014 ساڵێكی خوێناوی بووە بۆ عێراقییەكان و زیاتر لە 28 هەزار كەس بەهۆی توندوتیژییەكانەوە بوونەتە قوربانی.
زۆرتر بخوێنەوە »گیانی 500 زیندانی لە توركیە لە مەترسی جیددی دایە
لە گرتووخانەكانی توركیە و باكووری كوردستان زیاتر لە 500 زیندانیی نەخۆش هەیە و “كەجەكە”ش داوای دەستبەجێ ئازادكردنیان دەكات.
زۆرتر بخوێنەوە »كوژرانی زیاتر لە هەزار چەكداری داعش لە سوریە
لەماوەی سێ مانگی رابردوو بەهۆی بۆردومانی مۆڵگەكانی داعش لەلایەن فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان هەزار و 119 چەكداری داعش لە سوریە كوژراون. بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، رامی عەبدولڕەحمان، بەرپرسی رێكخراوی مافەكانی مرۆڤی سوریە رایگەیاندووە، كە لە نێو كوژراوەكاندا ژمارەیەكیش خەڵكی مەدەنی بەرچاو دەكەون. بەپێی ئەو هەواڵە لەوبارەوە، لە 15ی مانگی سێپتامبرەوە ئەمریكا و هاوپەیمانان 488 هێرشی ئاسمانی لە ناو خاكی سوریە وەشاندوە لە …
زۆرتر بخوێنەوە »كوژرانی چەند سەركردەی داعش و لەوانە جێگری “ئەبوبەكر بەغدادی”
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كوژرانی جێگرێكی ئەبوبەكر بەغدادی خەڵیفەی “داعش”ی پشتڕاست كردەوە و وردەكاری و وێنەی ئەو كەسەش ئاشكرا دەكات.
زۆرتر بخوێنەوە »