سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2024

كوژرانی چەند سەركردەی داعش و لەوانە جێگری “ئەبوبەكر بەغدادی”

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كوژرانی جێگرێكی ئەبوبەكر بەغدادی خەڵیفەی “داعش”ی پشتڕاست كردەوە و وردەكاری و وێنەی ئەو كەسەش ئاشكرا دەكات.

لە بەیاننامەیەكدا ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند “لە دڕێژەی ئەو گورزە كوشندانەی لە لایەن هێزی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانانەوە بەر داعش دەكەوێت، كوژرانی جێگری ئەبوبەكر بەغدادی بۆ كاروباری سەربازیی ویلایەتی نەینەوای داعش پشتراست دەكاتەوە”.

هەر لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە “گەورە تیرۆریست “شیهاب ئەحمەد حەسەن ئەللهێبی” ناسراو بە “ئەبوو سەعد” كە جێگری تیرۆریست ئەبوبەكر بەغدادی بۆ سەرپەرشتی كاروباری سەربازیی ویلایەتی نەینەوای تیرۆریستان بوو، لە رێكەوتی رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو لە ساحل ئەیسەری شاری موسڵ، گەرەكی كیفائات بەرامبەر مونتەزە كەندی، لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە گەل تیرۆریستێكی پایە بەرزی دیكە بە ناوی فەتحی ناسراو بە ئەبو عەبدوللا كوژران”.

سەبارەت بە وردەكاری ئەو كەسە نووسراوە “شیهاب ئەللهێبی، ناسراو بە ئەبو سەعد، سەر بە عەشیرەتی لهێبییە، ناوبراو دوای روخانی رژێمی بەعس پەیوەندی بە گروپی ئەلقاعیدە دەكات و لە ناو ئەو گروپە بە ئەبو قەتتادە ناسراو بووە. ماوەیەك لە بەندیخانەی “بوكا” زیندانی كراوە و دوای ئازادكردنی بوو بە بەرپرسی سەربازیی ئەلقاعیدە لە پارێزگای سەلاحەددین. دوای ئەوە دەستگیر دەكرێتەوە و لە “ئەبو غرێب” بەند دەكرێت و هەر دوای ماوەیەك لە گەل ژمارەیەك كەسی ئیسلامی لە زیندان رادەكەن”.

هەروەها هاتووە “دوای سەرهەلدانی داعش ناوبراو پەیوەندی بە داعش دەكات و دەكرێت بە بەرپرسی كردارە تیرۆریستییەكانی ناو موسڵ. دوای داگیركردنی موسڵ لە لایەن داعشەوە دەكرێت بە بەرپرسی گشتیی ئەمنی موسڵ. ناوبراو راستەوخۆ سەرپرشتیی تیرۆری سەدان كەسی لە ناو موسڵ كردووە، هەروەها راستەوخۆ دەستی لە شەهیدكردنی ژمارەیەكی زۆری كوردانی ئێزدی هەبووە، ژمارەیەكی زۆر لە برا شیعەكانی پارێزگای موسڵ لە شەبەك و توركمان، بە دەستی خۆی لە ناو بردراون. هەردوو مەزارگەی نەبی یونس و نەبی شیت بە سەرپەرشتی ئەم تیرۆریستە تەقێندرانەوە”.

لە كۆتاییشدا ئەڵێ “ئەنجوومەنی ئاسایش پشتراستی دەكاتەوە كە ناوبراو و هاورێكەی لە میانەی بە ئامانج گرتنی ئۆتۆمبێلەكەی لە ناو موسڵ كوژراون و وێنەی خۆی و كاتی لێدانەكەی بڵاو دەكەینەوە”.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.