پاش عەمەڵیاتی بەرینی دژە تێرۆریستی لە وڵاتی “بێلژیك” لە پەیوەند لەگەڵ تێرۆریسمی ئیسلامی، دۆخی ئەو وڵاتە بە ئاستێكی زۆر ئەمنیەتی كراوەتەوە.
بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی فەرانسە، وتەبێژێكی دادستانیی بێلژیك دەڵێ: لە ئاكامی عەمەڵیاتی بەرینی پۆلیسی لە دژی رەوتە ئیسلامیە تێرۆریستەكان 2 كەس كوژراون و 13 كەسی دیكەش دەستگیر كراون.
لە لایەكی دیكەشەوە 14 كەس بە گومانی پەیوەندیی لەگەڵ جیهادگەرا ئیسلامیەكان لە وڵاتانی فەرانسە و ئاڵمان دەستگیر كران.
دادستانیی بێلژیك دەڵێ: وێڕای بە گرنگ زانی دەستگیر كردن و كوشتنی ئەو تێرۆریستانە، ئامانجی ئەوانی كوشتنی هێزەكانی پۆلیس لە شوێنە گشتییەكان و پایەگاكاندا بووە و باس لەوەش دەكات ، كە بەم چەشنە نە تەنیا كاكڵەی تێرۆر بەڵكوو تۆڕی پشتیوانی لەوانیش لەنێوچووە.
ئێریك فان لە درێژەدا دەڵێ: ئەو تێرۆریستانە تەنیا چەند كاتژمێر لەگەڵ ئەنجامدانی كردەوەی تێرۆریستی مەودایان هەبووە و لە كاتی دەستگیركردنی ئەو كەسانەدا، رێژەیەكی زۆر چەكی كڵاشینكۆف، كەرەستەی تەقینەوە و جلی پۆلیسی دۆزراوەتەوە.
هەواڵنێریی ئاسۆشیتێد پرێس باس لەوە دەكات، كە فەرانسە و ئاڵمان ئەمڕۆ هەینی 26ی مانگی بەفرانبار، 14 كەسیان بە هۆی هاوكاریی لەگەڵ داعش دەستگیر كردووە و وێستگەیەكی مێترۆ لە پاریس پێتەختی وڵاتی فەرانسەش بە گومانی هەرەشەی تێرۆریستی چۆڵ كرا.
پۆلیسی بێلژیك ئەو هێرشە دژە تێرۆریستیەی بە گەورەترین عەمەلیاتی مێژووی ئەو وڵاتە جیهادگەرایی وەسف كردووە و بەو بۆنەوە شەوی پێنجشەممە بە هێرشێكی نهێنی بۆ سەر ئیسلامیەكان 2 كەسیان كوشتووە و كەسێكی دیكەشیان لە شاری ورویە لەو وڵاتە دەستگیر كردووە.
ئەم عەمەلیاتە پاش هێرشە تێرۆریستیەكەی 2 هەفتە لەوەپێشی پاریس هاتە ئاراوە، كە بەو بۆنەوە ژمارەیەك كاریكاتۆریست و پێرسۆنێلی هەفتانامەی تەنزامێزی شارلی ئەبدۆ، پۆلیس و هاوڵاتیانی فەرانسەوی گیانیان لەدەستدا و 3 ئەنجامدەری ئەو كردەوەیەش كوژران.