لەماوەی سێ مانگی رابردوو بەهۆی بۆردومانی مۆڵگەكانی داعش لەلایەن فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان هەزار و 119 چەكداری داعش لە سوریە كوژراون.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، رامی عەبدولڕەحمان، بەرپرسی رێكخراوی مافەكانی مرۆڤی سوریە رایگەیاندووە، كە لە نێو كوژراوەكاندا ژمارەیەكیش خەڵكی مەدەنی بەرچاو دەكەون.
بەپێی ئەو هەواڵە لەوبارەوە، لە 15ی مانگی سێپتامبرەوە ئەمریكا و هاوپەیمانان 488 هێرشی ئاسمانی لە ناو خاكی سوریە وەشاندوە لە داعش، كە زۆربەیان لە كۆبانێ بوون.