چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

گیانی 500 زیندانی لە توركیە لە مەترسی جیددی دایە

لە گرتووخانەكانی توركیە و باكووری كوردستان زیاتر لە 500 زیندانیی نەخۆش هەیە و “كەجەكە”ش داوای دەستبەجێ ئازادكردنیان دەكات.

كاناڵی رووداو بڵاوی كردەوە، كە لەو ژمارەیەشدا 162 زیندانی بەهۆی نەخۆشبوونیان بە نەخۆشییەكانی وەك شێرپەنجە و شەكرە و چەند نەخۆشییەكی دیكەوە، مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

ماوەی سێ ساڵە كۆمەڵەكانی مافی مرۆڤ و مەزلومدەر و سەندیكای پارێزەران و چەندین دامودەزگای دیكە، داوای ئازادكردنی ئەو زیندانییە نەخۆشانەیان كردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا لەلایەن حكومەتی توركیەوە ئازاد نەكراون.

بەپێی زانیارییەكان، حكومەتی توركیە داوای كردووە ئازادكردنی ئەو زیندانییە نەخۆشانە بكرێتە پاكێجێك و بخرێتە نێو پرۆسەی ئاشتییەوە، بەڵام كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) رەتیكردووەتەوە ئازادكردنی ئەو زیندانییانە بخرێتە نێو پرۆسەكەوە و داوای دەستبەجێ ئازادكردنی ئەو زیندانییانەی كردووە و ئازادكردنی ئەو زیندانییانەشی بە كارێكی مرۆڤایەتی داناوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.