هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

لە ساڵی 2014ی زایینی 38 هەزار عێراقی و ئەفغانی بوونەتە قوربانیی شەڕ

بەپێی‌ راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان كە پشتیان بە ئامارەكانی‌ نێردراوی‌ نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق بەستوە، ساڵی‌ 2014 ساڵێكی‌ خوێناوی‌ بووە بۆ عێراقییەكان و زیاتر لە 28 هەزار كەس بەهۆی‌ توندوتیژییەكانەوە بوونەتە قوربانی‌.

ساڵی‌ 2014ی زایینی بە ساڵێكی‌ خوێناوی‌ بۆ هاوڵاتییانی‌ عێراق دادەنرێت، بەتایبەت لە دوای‌ كەوتنی‌ شاری‌ موسڵ و داگیركردنی‌ لە لایەن رێكخراوی‌ تیرۆریستیی‌ داعشەوە.

 بە پێی‌ ئامارەكانی‌ نێردراوی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق لە مساڵدا بەهۆی‌ كردەوە تیرۆریستیەكانەوە زیاتر لە 11 هەزار كەس كوژراون و 17 هەزار كەسی‌ دیكەش برینداربوون.

لە لایەكی دیكەوە نێردراوی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ئەفغانستان راپۆرتێكی بڵاو كردووەتەوە و باس لەوە كردووە، كە ساڵی 2014ی زایینی بۆ ئەفغانستانیش ساڵێكی خوێناویی بووە و رێژەی قوربانیانی خەڵكی مەدەنی 19% زیادی كردووە.

راپۆرتەكە باس لەوە دەكات، كە لە ماوەی یەك ساڵی رابردوو 3 هەزار و 188 كەسی مەدەنی بە هۆی توندوتژیەكانی لە ئەفغانستان گیانیان لەدەستداوە و 6 هەزار و 429 كەسیش بریندار بوون و ئەمە یەكەم جارە كە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ماوەی یەك ساڵدا ئاماری نزیك بە 10 هەزار قوربانیی لە ئەفغانستان تۆمار كردووە و هەر بەو بۆنەوە ئەمساڵ بە ساڵێكی خوێناویی بۆ ئەو وڵاتە هەڵدەسەنگێنێت.

لە راپۆرتەكەدا هەروەها هاتووە: لە ماوەی ئەمساڵدا ئامارە گیانیەكانی ژنان و منداڵان بە ریز %14 و 33% بەرزبوونەوەی هەبووە.

بە گشتی هەمووان لە سەر ئەو بڕوایەدان، كە ساڵی 2014 ساڵێكی پڕ نەهامەتی و رەش بۆ كۆی گەلانی جیهان بووە و لەم ساڵەدا تێرۆریزمی نێودەوڵەتی و بەتایبەت رەوتە ئیسلامیە توندڕەوەكان جینایەت بێ سنووریان بەرامبەر بە مرۆڤایەتی ئەنجام داوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.